دیسان خێرایی: Gigabyte Technology دوا بەرهەمەمی خۆی نیشان دا لە ژێر ناوی I-RAM کە ئۆپراتیڤ سیستێم وەک هاردیسکێکی ئاسایی SATA ئەیخوێنێتەوە ، بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە تەنها ڕام مێمورریە.
بەرهەمەکە PCI کارتێکە جێگای چوار ڕام مێموری کارتی هەیە کە ئەتونێ کار لەگەڵ جۆری pc3200 بکات.
ئەمەو لایەنی خراپی ئەم (هارد/ رامە) ئەوەیە کە ناتوانێ وەک هاردێکی ئاسایی جێگای زۆر هەبێ. ئەی سودی چیە؟
بێگومان خێرایی .
کۆمپانیای Gigabyte ئەڵێ ئەگەر بێت و ویندۆزی XP لەسەر ئەم I-ram دابمەزرێنی ئەوا خێرایی یەکەی 13 جار زیاد ئەکات کاتی داگیساندن.
سەرچاوه