پلێی ستێیشن پۆرتەبل PSP:  لە دوێنێ وە فرۆشتنی Sony Playstation portable لە زۆربەی بازاڕەکانی ئەوروپا دەستیپێکردووه، بە نرخی 249 ئێورۆ‌. دیارە ئەم ئامێرەی گەمەگردن دەمێکە کەوتۆتە بازاڕەکانی ژاپان و ئەمریکا و بەکا‌رهێنەرانی ئەم وڵاتانە جۆرەها فروفێڵییان بۆ دۆزیونەتەوە.
PSP ئامێرێکی تەواوی هـەڵگیراوی کات کوشتنە بە کۆکردنەوەی هەموو شێوازەکانی وەک یاری، فیلم، مۆسیقا، وێنە و ئنتەرنێت بە هۆی wifi ناوەکی. بەکارهێنانی ئاسانە و باترییەکەی تا 4 سەعات خۆی ڕادەگرێت. یەکێک لە لایەنە بەهێزەکانی ئەم ئامێرە پەردەکەیەتی، لە جۆری TFT بە قەبارەی 480x272 pixel و 16 ملیۆن ڕەنگ و ڕێژەی پانی و بەرزی 16:9، کە زۆر بەباشی دەست دەدات بۆ نیشاندانی فیلم.
بە بەکارهێنانی MemoryStick Duo دەتوانیت توانای ئامێرەکە زیادبکەیت تا شوێنی زیاتر فایل ببێتەوە. بۆ بەستنەوەی بە ئامێری تر جگە لە wifi شوێنی دەروازەی USB و پۆرتی ژێرسوور Infrared کراوەتەوە.
یارییەکان کە لەسەر Universal Media Disc هەڵگیراون لە شێوە و قەبارە نزیکن لە mini-disc بە تایبەتمەندی 60mm و 1.8GB.
پێشتر گومان دەکرا لەسەر توانای ژەنینی MP3، بەڵام هیچ گومانێک نییە لەسەر توانای ئەم ئامێرە بۆ ژەنینی mp3 بێ ئەوەی فایلەکە وەربگێڕرێت بۆ شێوازی تر.
زۆر شوێن هەن هەر لە ئێستاوە فیلمی تایبەت بە PSP بڵاودەکەنەوە، بۆ وێنە: http://www.p-tv.jp ، کە بۆتە جێگای نیگەرانی هەندێک خەڵک چونکە زۆر فیلمی ڕووتیش بۆ داگرتن خراونەتە بەر دەست.
ئایا دەکرێت بەراووردی پێ بکرێت لەگەڵ iPOD؟ نەخێر چونکە ئەم ئامێرە بۆ مۆسیقا نەکراوە، بەڵکو هۆیەکی یاریکردنە کە توانای مۆسیقا و وێنە و فیلمی هەیە.
لایەنە لاوازەکان: قەبارەی کەمێک گەورەیە بۆ هەڵگرتن و قورسە. نرخی یارییەکانی گرانە کە دەگاتە زیاتر لە 50 ئێورۆ بۆ یەک دانە یاری. هەرچەندە دەکرێت بەهێزبکرێت بە MemoryStick بەڵام شوێنی هەڵگرتنی فایلەکانی زۆر کەمە.
زانياری زياتر


Banners


Publish News

Community

Learn PHP

Adsense


Empty

 







 

 

چەند پرۆگرامێکی بەسوود

7zip , IrfanView , AntiVir , 
Minimo , Gimp , Drupal , 
Debian , Apache , PHP , 
Mysql , XAMPP , Lighthttpd , 
Emacs , Notepad2

Short News

 

  Internet explorer 8
MS به‌ته‌مایه‌ له‌مانگی ١١ دا ، وه‌شانی ته‌واوی IE8 بڵاوبکاته‌وه‌، وه‌ بڕیاره‌ ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ، ٢٨ مانگی وه‌شانی تاقیگاری٢ بڵاوبکرێته‌وه‌.IE8 پشتگیریWindows Vista XP, Server 2003 وه‌ Server 2008 ده‌کات.

  ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.


  وه‌شانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه‌ ،خێراترو باشترکراوه‌ ، ده‌توانن ڤیدیۆ به‌م جۆرانه‌ HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وه‌Windows Media پاشه‌که‌وت بکه‌ن.


  Linspire
کۆمپانیای Xandros کۆتایی بە وەشانی Linspire دەهێنێت. ئەم وەشانەی لینوکس پێشتر بە Lindows ناسرابوو.