لینوكس بۆ لاپتۆپەكەت: پرۆژەی
TuxMobil یەكێكە لەو پرۆژە خزمەتگوزاریانەی كە پتر لە ٤٠٠٠ بابەت و ڕێنومایی پێشكەش كردوە دەربارەی دامەزراندنی لینوكس لەسەر كۆمپیوتەری جۆری لاپتۆپ
laptop. بابەتەكان له وەشانە سەرەتاییەكانی لینوكسەوە ELKS Linux تاكوو دواترین دەرچوونی لینوكس خۆی دەبینێتەوە، وە لەسەر لاپتۆپی 286 CPU تاكوو یەكەی چارەسەری AMD64 دامەرزاندن و ڕێنوێنی نووسراون.
شایەنی باسە لاپتۆپ و كۆمیپوتەری ئاسایی PC لە جۆری
كاڵاڕەقەكاندا جیاوازن، بەمەش دامەزراندنی بەشی سیستەمەكان بەتایبەت PC-Cards, IrDA و هەروەها ئامێری USB و WLAN لێخوڕ و پێناسەیان بەگوێرەی بەرهەمهێنەكانیان دەگۆڕێن، بۆ لینوكسیش ئەم وردەكاریانە و جێگیركردنیان
نەرمەكاڵای بەرامبەری دەوێت، كە پێویست دەكات بەڕێكوپێكی دابمەزرێن.
لاپەڕەی
linux-laptop.net یش یەكێكە لەو لاپەڕانەی هەمان خزمەتگوزاری پێشكەش دەكات و شایەنی سەردان كردنن.
سەرچاوه