كرمێكی نوێ لە ڕێگەی وەگەڕخەری ماوسەوە: شارەزایانی بواری پاراستن لە
Sophos (كە لە جیهانی دروست كردنی دژە ڤایرۆسدا ناسراون)، ڕایانگەیاند كه جۆرێكی نوێی كرمی
Sdbot دروست كراوە.
جۆری W32/Sdbot-ABQ لە ئینتەرنێتەوە كۆدێك دادەگرێت و دادەمەزرێت بە بەكاربردنی دانانی زانیاریی لە بەشی تۆماركاری registry دا، Sdbot لەسەر ڕایەڵەی ویندۆز بەكارە. كۆدەكەی بەردەوام لە پاشبنەماوە كارەكەی ئەنجام ئەدات. كاتێك دەست بەكار دەكات خۆی لەبەردەگرێتەوە و لە
پەڕگەیەكدا بەناوی mousecrm.exe لە سیستەمی ویندۆزدا جێگیر دەبێت، ئەم پەڕگەیە خۆی وەكوو
وەگەڕخەری نوێ لە سیستەمەكەدا تۆمار دەكات بەناوی mousecrm و، بەناویMouse cursor monitor خۆی دەناسێنێت و، جۆری دەستبەكاربوونی Automatic هەڵدەگرێ، تاكوو لەگەڵ دەستبەكاربوونی سیستەمی ویندۆزەكەدا بكەوێتە كار.
بۆ خۆپاراستن لەم جۆرە كرمە، دژەڤایرۆسەكەت نوێ بكەرەوە و، بەردەوام پینە و كەلێنبڕەكانی ویندۆز دابمەزرێنە.
سەرچاوه