كۆنفرانسی مۆبایل و گەیاندن: بە ئامادەبوونی وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراقی "جوان فواد معصوم" و، سەرپەرشتی كردنی كۆمیسیۆنی نیشتمانی عێراقی بۆ گەیاندن و ڕاگەیاندن، ڕۆژانی ٢٠ و ٢١ـی ٧/٢٠٠٥ لە لەندەن كۆنفرانسێكی تایبەت بە تۆڕەكانی مۆبایل و گەیاندن دەبەسترێت. ڕێكخەری ئەم كۆنفرانسە International Procurement Services Ltd. (IPS)ـه كە خاوەنی بەرنامەی پەرەپێدان و بنیاتنانەوەیە لە عێراق. بەوەی كە لە لاپەڕەی كۆمیسیۆنی نیشتمانی عێراقی بۆ گەیاندن و ڕاگەیاندن دا هیچ باس لەم كۆنفرانسە نەكراوە و بانگێشتەی بۆ نەكراوە، پێدەچێت تەندەر و پرۆژەكان بە كۆمپیانیا و دامەزراوی تایبەتی بدرێن، كە زۆرینەیان پێگەیان لە ئەوروپا بێت بەگشتی و بەریتانیا بە تایبەتی.
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
گــــــــوگل وێبگه‌ڕێکی نوێ "Chrome"
گوگڵ به‌وێبگه‌ڕێکی نوێوه هاته مه‌یدانی پێشبڕکێی وێبگه‌ڕ . بڕیاره ئه‌مڕۆ گــوگڵ وه‌شانی تاقیگاری " Google Chrome" له ١٠٠ ووڵاتدا دابه‌زێنێت.
Internet explorer 8
MS به‌ته‌مایه له‌مانگی ١١ دا ، وه‌شانی ته‌واوی IE8 بڵاوبکاته‌وه، وه بڕیاره ڕۆژی پێنج شه‌ممه ، ٢٨ مانگی وه‌شانی تاقیگاری٢ بڵاوبکرێته‌وه.IE8 پشتگیریWindows Vista XP, Server 2003 وه Server 2008 ده‌کات.
ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.
وه‌شانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه ،خێراتر‌و باشترکراوه ، ده‌توانن ڤیدیۆ به‌م جۆرانه HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وهWindows Media پاشه‌که‌وت بکه‌ن.
|
| |
|