Wi-Fi و VoIP: تەلەفۆنکردن لە ڕێگای کۆمپیوتەرەوە شتێکی نوێ نییە، بە تایبەتی بۆ ئەو کۆمپیوتەرانەی ڕاستەوخۆ بە تۆڕەوە بەستراونەتەوە. کەچی لەگەڵ زیادبوونی خاڵی-گەرم لە شارە گەورەکاندا دەکرێت خەڵکانێکی تریش کەڵک لە تەکنەلۆجیای VoIP وەربگرن. هەر بۆ ئەم مەبەستە دوێنی Skype و کۆمپانیای بەخشینی ئنتەرنێتی بێ-وایەر Boingo ڕاژەیەکی نوێیان خستۆتە کار، کە دەکرێت لە هەر خاڵێکی گەرمی Boingo بە هۆی کۆمپیوتەری دەست پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجام بدرێت. شایانی باسە کۆمپانیای Boingo نزیکەی 18.000 خاڵی گەرمی لە شارە گەورەکانی 40 وڵاتی جیهاندا هەیە. لە هەمان کاتدا دوو کۆمپانیای Samsung و LG دەیانەوێت بەیەکەوە جۆرە تەلەفۆنێکی مۆبایل بخەنە بازاڕەکانەوە کە بە هەمان شێوە سوود لە خاڵی-گەرم و VoIP وەردەگرێت.
زانياری زياتر
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
Internet explorer 8
MS بهتهمایه لهمانگی ١١ دا ، وهشانی تهواوی IE8 بڵاوبکاتهوه، وه بڕیاره ڕۆژی پێنج شهممه ، ٢٨ مانگی وهشانی تاقیگاری٢ بڵاوبکرێتهوه.IE8 پشتگیریWindows Vista XP, Server 2003 وه Server 2008 دهکات.
ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.
وهشانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه ،خێراترو باشترکراوه ، دهتوانن ڤیدیۆ بهم جۆرانه HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وهWindows Media پاشهکهوت بکهن.
Linspire
کۆمپانیای Xandros کۆتایی بە وەشانی Linspire دەهێنێت. ئەم وەشانەی لینوکس پێشتر بە Lindows ناسرابوو.
|
| |
|