دادگای P2P: ئەمڕۆ دادگای شاری ئوترێختی هولەندی بڕیاری لەسەر ئەو سکاڵا و داواکارییە دا کە پێشتر لەلایەن ڕێکخراوی Brein پێشکەش کرابوو. ڕێکخراوی
Brein مافی پارێزراوی بڵاوکراوەکان چاودێری دەکات. لە داواکارییەکە دا هاتبوو کە کۆمپانیا گەورەکانی ئنتەرنێت بەخش دەبێت هەموو زانیاری کەسی بەکارهێنەرەکانیان ئاشکرا بکەن. بەتایبەتی ئەو کەسانەی کە لە ڕێگای Kazaa مۆسیقا بڵاودەکەنەوە. دیارە ژمارە IP ئەو کەسانە ئاشکرایە بەڵام زانیاری زیاتر تەنها لای کۆمپانیای بەخشەری ئنتەرنێت دەست دەکەوێت.
لە بڕیارەکانی دانیشتنی ئەمڕۆدا ئەم کۆمپانیایانە بە هیچ شێوەیەک ناچارنین زانیاری وەک ناو و ئەدرەسی ئەو کەسانە ئاشکرا بکەن.
شایانی باسە، ئەم بڕیارەی ئەمڕۆ کاریگەری بۆ سەر وڵاتانی تریش دەبێت، لەبەر نەبوونی یان کەمی یاسای ئنتەرنێت، زۆربەی دادگاکان سەیری بڕیاری وڵاتانی تر دەکەن.
زانياری زياتر