هەڵەکەی Internet Explorer: دوای چەند ڕۆژێک لە دۆزینەوەی هەڵەیەکی گەورە لە javaprxy.dll ی براوسەرەکەی مایکرۆسۆفت، هێشتا چارەی بۆ نەدۆزراوەتەوە.
بە هۆی ئەم هەڵەیەوە دەکرێت لە دوورەوە بە هۆی زیادکردنی چەند کۆدێک بۆ ماڵپەڕێکی دیاریکراو، سیستمی میوانی سایتەکە بە تەواوی کۆنترۆل بکات.
سیستمە هەڵەدارەکان:
Internet Explorer 5.01 Service Pack 3
Internet Explorer 5.01 Service Pack 4
Internet Explorer 6 for Internet Explorer 6
Internet Explorer 5.5 Service Pack 2
Internet Explorer 6 Service Pack 1
چارە:
1. تا دەرچوونی چارەیەک لە مایکرۆسۆفتەوە دەتوانیت Internet Explorer بەکارنەهێنیت.
Firefox باشترین جێگرە.
2. بڕۆ بۆ Tools و Internet options و Security و ئاستی بەرگری بکە بە High.
ئەمە چارە نییە، چونکە زۆر لە لاپەڕەکان لەوانەیە نەکرێنەوە
سەرچاوه