Crazy Browser 2.0: وێبگەڕی Crazy، وێبگەڕێکی خۆڕاییه و چەندین ئامراز و ئاسانکاریی له خۆ گرتووه، که مایکرۆسۆفت له ئینتەرنێت ئێکسپلۆرەردا زۆر گوێی پێنەداوه. لەوانه کردنەوەی چەند لاپەڕیەک له پەنجەریەکدا، هەروەک چۆن له مۆزیلا Mozilla و ئۆپێرا Opera ـدا بەدیش دەکرێت.
وەشانی دووی
Crazy Browser پشتیوانی تەواوی ویندۆزی XP دەکات و پارێزکاریی P3P و جاڤا سکریپتی تێدایە. لەگەڵیدا چاکسازی له لیستەکاندا کراوە و، کردارکانی
ڕاکێشان و فڕێدان بۆ توڵەکان زیادکراوه. شایەنی باسه وەرگێڕی زمانی لەگەڵدایه و، کاری بەست کردنی پەنجەره و پەیامه نەخوازیارەکان دەکات.
بەشێوەیەكی گشتی ئەم
وێبگەڕە قەبارەیەكی بچوكی هەیە و كارئاسانی زۆر دەكات بۆ بەكارهێنەر.
شایەنی ناوبردنه کاری وەرگێڕان بۆ زمانی کوردی کراوەیه و، له لاپەڕەکەیاندا
چۆنێتی وەرگێڕان و پەیوەندی کردن پێیانەوه شی کراوەتەوه. چاوەڕوانی هیممەتی کوردانەیه!.
داگرتنی وەشانی ئینگلیزیبۆ داگرتنی وەشانی ئەڵمانی
سەرچاوه