MSN دیمۆکراسییەت قەدەغەدەکات: مایکرۆسۆفت ڕێک دەکەوێت لەگەڵ میری وڵاتی چین بۆ سێنسۆرکردنی دەروازە-سایتی
MSN. بەم هەنگاوە کاتێک بەکارهێنەرانی ناو وڵاتی ئاماژەپێکراو بە دوا وشەی Democracy دا دەگەڕێن، پەیامێکییان بۆ دەردەکەوێت کە وشەی ناپەسندییان بەکارهێناوە. ئەمە چەند وشەیەکی تریش دەگرێتەوە کە دیارە لەگەڵ کۆمیونیزم ڕێک ناکەون.
ئەم ڕێکەوتنە بڵاگنووسانیش دەگرێتەوە کە ڕاژەی
MSN
Spaces ی مایکرۆسۆفت بەکاردەهێنن. ناتوانن هیچ تێکستێک بڵاوبکەنەوە، وشە سێنسۆرکراوەکانی تێدابێت.
دیارە ئەمە یەکەمجار و یەکەم کۆمپانیا نیە، بەڵکو
Google ــیش ئەو سایتانە نادۆزێتەوە کە لەلایەن میری چین قەدەغەکراون.
شایانی باسە، بڵاگنووسانی چینی پێویستە دواوی مۆڵەت بکەن و خۆیان ناونووس بکەن پێش کردنەوەی بڵاگ ئەگینا تووشی سزا دەبن.
سەرچاوه