پرۆژەی هاوینەی گووگل: گوگل ئامێری گەڕانی ناوداری وێب، پرۆژەی هاوینەی بۆ پەرەپێدان و بەدیهێنانی سەرچاوەی کراوه ڕاگەیاند open source. گووگل بۆ شیرین کردنی پرۆژەکە و ڕاکێشانی بەرنامەداڕێژەران بڕی $4,500 بۆ هەریەک لەو قوتابیانه دابین دەکات کە لە پشووی هاوینەیاندا بەشدار دەبن پرۆژەی سەرچاوەی کراوه بەئەنجام دەگەیەنن، هەندێک لەم بەشداربووانە لەسەر پرۆژەی Gnome, Apache و Wine Project کارمەند دەبن. شایەنی باسه گووگل چەندین بەشی پرۆژەی سەرچاوەی کراوە دەخاتە بەردەست قوتابیان، تاکوو لە چمکی ئامانجەکانی گووگل تێبگەن و بزانن گووگل چی چاوەڕوان دەکات لێیان. لە لاپەڕەی تەرخانکراوی ئەم پرۆژەیەدا گووگل دەڵێت "ئەوانەی خوازیاری بەشداربوون و داوای هاوکاریی کردنمان لێدەکەن دەتوانن تاکوو 14 ئەم مانگە داخوازییەکەیان پێشکەش بکەن، هیوادارین سود لە زیرەکی و شارەزایی بەشداربووان ببینین و، بتوانین نەرمەکاڵایەکی گەورە و پتەو بەرهەم بهێنین". دەقی بڵاوکراوەکەی گووگل بخوێنەرەوه
سەرچاوه
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
گــــــــوگل وێبگهڕێکی نوێ "Chrome"
گوگڵ بهوێبگهڕێکی نوێوه هاته مهیدانی پێشبڕکێی وێبگهڕ . بڕیاره ئهمڕۆ گــوگڵ وهشانی تاقیگاری " Google Chrome" له ١٠٠ ووڵاتدا دابهزێنێت.
Internet explorer 8
MS بهتهمایه لهمانگی ١١ دا ، وهشانی تهواوی IE8 بڵاوبکاتهوه، وه بڕیاره ڕۆژی پێنج شهممه ، ٢٨ مانگی وهشانی تاقیگاری٢ بڵاوبکرێتهوه.IE8 پشتگیریWindows Vista XP, Server 2003 وه Server 2008 دهکات.
ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.
وهشانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه ،خێراترو باشترکراوه ، دهتوانن ڤیدیۆ بهم جۆرانه HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وهWindows Media پاشهکهوت بکهن.
|
| |
|