دوو تووڵی نوێی MySQL: MySQL دوو تووڵی نوێی بۆ سەرچاوەیكراوە خستە ڕوو، Query Browser 1.1.2 یەكێكە لەو دوو تووڵە و بەهۆیەوە خشتەی داوای SQL دەكرێن بە MySQL له بنكەی زانیاری‌دا هەڵدەگیرێن. ڕێنوێنییەكانیSQL بەڕێوەدەبات وەك خاڵی دەستنیشانكراو، هەروەها وەڵامی داواكارییەكان وەك خشتە هەڵدەگرێت و نیشانی دەدات كە بەهۆیەوە دەكرێت كاری بەراورد ئەنجام بدرێت. تووڵەكەی تر برێتییە لە MySQL Administrator 1.0.16 كە وردەكارییەكانی بەڕێوەبردندا ڕوڵی بەرچاوی هەیە، دەتوانێت بەكارهێنەر دروست بكات بۆ شێوەپێدانی ڕاژەكاری MySQL و پاڵپشت كردن و دەستكارییەكانی تر. شایەنی باس كردنە هەردوو تووڵەكە لە ژێر سیستەمەكانی ویندۆز و لینوكس دا كار دەكەن.
سەرچاوه
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.
وه‌شانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه ،خێراتر‌و باشترکراوه ، ده‌توانن ڤیدیۆ به‌م جۆرانه HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وهWindows Media پاشه‌که‌وت بکه‌ن.
Linspire
کۆمپانیای Xandros کۆتایی بە وەشانی Linspire دەهێنێت. ئەم وەشانەی لینوکس پێشتر بە Lindows ناسرابوو.
چین سانسۆر له‌سه‌ر ئینته‌رنێت لاده‌بات
هه‌رچه‌ند ڕه‌خنه‌ی زۆر له ووڵاتی چین ده‌گیرێت ، به‌ڵام ته‌نیا سانسۆر له‌سه‌ر ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسانه لاده‌بات که ئێستا به‌بۆنه‌ی یاریه‌کانی ئۆڵۆمپیک له په‌کینن و هاوڵاتیانی خۆیان به‌رده‌وام سانسۆریان له‌سه‌ره.
|
| |
|