لینوکس هیچی لە ویندۆز کەمتر نییە: لینوکس وەک پلاتفۆرمێک بۆ مۆبایل تینێکی تری وەرگرت کاتێک دوێنێ هەینی سامسونگ بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەوان و چەن فرۆشیارێکی تری مۆبایل کار ئەکەن بۆ بەم زوانە دروست کردنی یەکەم مۆبایلی کۆدی کراوە (Open source) بۆ سیستمی UMTS 3G (سیستمی 3 جی). هەمان ئەو کۆمپانیایانە ڕایان گەیاند کە پلاتفۆرمە تازەکە توانای هەیە هەموو تایبەتمەندیە پێشکەوتووەکانی 3جی دابین بکات وەک تەلەفۆنی ڤیدیۆ، گواستنەوەی لێشاوی ڤیدیۆ و هەروەها پشتیوانی کردن لە بەرنامەکانی جاڤا لە مۆبایل.
بڕیار وایە یەکەم دەزگا لە کۆنفرانسی جیهانی ئەم هەفتەیەیەی 3GSM لە فەرەنسا. هەفتەی پێشوو فرۆشیاری لینوک کۆمپانیای مۆنتاڤیستا ئەوەی ڕاگەیاندبوو کە کۆمپانیاکەی بەرنامەی شیاویان دروست کردووە بۆ دەزگاکانی مۆبایل تا بتوانن لینوکس بەکار بهێنن.
سەرچاوه