نەوەی داهاتووی کۆمپیوتەر: لە پێشاندانێکی
ISSCC دا کۆمپانیا گەورەکانی بواری تەکنۆلۆجیای زانیاری، ئای.بی.ئێم، سۆنی و تۆشیبا ووردەکاریەکانی ئەندازەو پێکهاتەی فرە-ناوکی (زیاتر لە ناوکێک) مایکرۆپرۆسێسەرە نوێیەکەیان کە پێکەوە درووستیان کردوەو بە سێڵ ناو ئەبرێت ئاشکرا کرد. سێڵ ئەتوانێ خێرایی کاتژمێری سەروو 4 گیگا هێرتز نیشان بدات!
ئەم پرۆژەیە لە ساڵی 2001 لە ئۆستین لە ویلایەتی تەکساسی ئەمەریکا لە لایەن هەرسێ گەورە کۆمپانیاوە بە ڕێوە ئەچێت.
سیڵی خاوەن فرە-ناوک و سەرو خێرایی بەرز، بەو توانایەی ئەتوانێت کاریگەریەکی باڵای هەبێت لە چاکسازی لە بەکاربردنی بەرنامە چڕو پڕەکانی دەنگو ڕەنگ، شایانی گوتنە ئەم مایکرۆپرۆسێسەرە ئەتوانێت 10 جار لە خێرایی خێراترین کۆمپیوتەری ئێستا خێراتر بێت!
یەک لە گرنگترین تواناکانی تری سێڵ ئەوەیە ئەتوانێت زیاد لە یەک سیستمی کارگێڕی بەکار بەرێت لە هەمان کاتدا.
سەرچاوه