وریای مۆبایلەکەت بە!: تەلەفۆنی مۆبایلیش وەک کۆمپیوتەرە کەسییەکان دەکەوێتە بەر هێرشی ڤایرۆس و هەروەها هەکەرەکانیش. کەواتە پێویستە تۆش مۆبایلەکەت لەم جۆرە هێرشانە بپارێزیت.
بە پێی دواترین دەنگوباسەکان، هەکەرەکان تەلەفۆنە دەستییەکانیان کردوە بە نیشانەی هێرشەکانیان.
کاتێک ئەم مۆبایلانە دەکەونە بەر هێرشی ڤایرۆس و هەکەرەکان، ڕۆژژمێر، پێڕستی پێوەندییەکان و زانیاریگەلی تری گرنگیان تێکدەچێت. هەروەها هەکەرەکان بە دەستکاریکردنی مۆبایلەکان، تەنانەت دەتوانن بەنهێنی گوێ لە گفتوگۆی بەکارهێنەران بگرن و لە چەندبارەکردنەوەی ئەم کارە زانیاریگەلی گرنگ بە دەست بهێنن تاوەکوو لەم ڕێگەیەوە بە بەدەستهێنانی ڕازگەلی ئاسایشی، زانیاریی کۆمپانیا و ڕێکخراوە گەورەکان بە دەست بخەن.
شایانی باسه، جۆرە ڤایرۆسێک که بەم دوایییە ناسراوە و ئامێری زۆر لە بەکارهێنەرانی داوەتە بەر هێرش، لە ڕێگەی هەواوە دەچێتە ناو مۆبایلەکانەوە و بەتەواوی ئامێرەکە لە کار دەخا. بۆیە ڕێکخراوە ئاسایشییەکان سەبارەت بەمە بەکارهێنەرانیان هەتەرانە وریا کردۆتەوە.
سەرچاوە