amir  2005-02-02


لیستەی ناوەکانی ١٠ ڤایرۆسی گرنگی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥:  کارناسانی دژەڤایرۆسیی کۆمپانیای "سۆفۆس" لیستەی ١٠ ڤایرۆسی‌ گرنگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٠٥ـیان بڵاو کردەوە.
لە لووتکە‌ی ئەم لیستەیە کرمی w32/zafi-D دێت کە نزیکەی نیوەی سەرجەم کێشە ڤایرۆسییەکانی مانگی کانوونی دووەمی دروست کردووە.
نەگرانی ئەوەش هەیە کە کرمی Zafi-D کە لە شێوەی پیرۆزبایییەکانی سەری ساڵی مەسیحی لە تۆڕدا بڵاو بۆوە، لە‌ چالاکیی خۆی بەردەوام بوو بێ و ئەمساڵ گیروگرفتی زیاتر بخولقێنێ. وەرگرانی ئەم ڤایرۆسە، بەزۆری ئیمێڵەکانی خۆیان دەکەنەوە، کە پێیان وایە وەڵامی پیرۆزبایی سەرساڵە لە هاوڕێ یان هاوپۆلێکیانەوە.
تەنیا بەربەرەکانێ لەتەک ئەم بارە نالەبارەدا، بەکارهێنانی بەرنامە خۆکاره ئاسیشییە‌ دژەڤایرۆسییەکانە. کرمی دووەمیش کە Netsky-p ـیە هێشتا لە تۆڕدا بەردەوام کار دەکا.
بۆ ناوەکانی ئەم ١٠ ڤایرۆسە سەیری سەرچاوەی خوارەوە بکە.
سەرچاوە


Banners


Publish News

Community

Learn PHP

Adsense


Empty

 







 

 

چەند پرۆگرامێکی بەسوود

7zip , IrfanView , AntiVir , 
Minimo , Gimp , Drupal , 
Debian , Apache , PHP , 
Mysql , XAMPP , Lighthttpd , 
Emacs , Notepad2

Short News

 

  Internet explorer 8
MS به‌ته‌مایه‌ له‌مانگی ١١ دا ، وه‌شانی ته‌واوی IE8 بڵاوبکاته‌وه‌، وه‌ بڕیاره‌ ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ، ٢٨ مانگی وه‌شانی تاقیگاری٢ بڵاوبکرێته‌وه‌.IE8 پشتگیریWindows Vista XP, Server 2003 وه‌ Server 2008 ده‌کات.

  ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.


  وه‌شانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه‌ ،خێراترو باشترکراوه‌ ، ده‌توانن ڤیدیۆ به‌م جۆرانه‌ HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وه‌Windows Media پاشه‌که‌وت بکه‌ن.


  Linspire
کۆمپانیای Xandros کۆتایی بە وەشانی Linspire دەهێنێت. ئەم وەشانەی لینوکس پێشتر بە Lindows ناسرابوو.