ڤایرۆسی تازەی "BOT" هەڕەشە لە بەکارهێنەران دەکا: دەنگوباسی ئەوە هەیە کە ڤایرۆسێکی تازە بە ناوی "BOT" لە لایەن ژاپۆنی (یابانی)یەکانەوە دۆزراوەتەوە و خەریکە بڵاو دەبێتەوە.
کۆمپانیا ئاسایشییەکانی وڵاتی ژاپۆن (یابان) جۆرە ڤایرۆسێکی نوێ کە ناوی "BOT"ـە دۆزیوەتەوە و لەم بارەوە بەکارهێنەران ئاگادار دەکەنەوە.
شایانی باسە، بەرپرسان بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکانی خۆیان ڕایانگەیاند کە تا ئێستا نزیکەی ٢٥٠٠ کۆمپیوتەری بەکارهێنەرە ژاپۆنییەکان لە لایەن ئەم ڤایرۆسە تازەیەوە هێرشی کراوەتە سەر و کاریگەری تێکدەرانەی بە جێ هێشتووە. هەروەها ئەوەشیان ڕاگەیاند ئەم ڤایرۆسە هەر لە گەشەسەندندایە.
هەواڵەکان وا ڕادەگەیەنن ڤایرۆسەکە تا ئێستا توانیویەتی ٣٠ هەزار کۆمپیوتەر بداتە بەر هێرش، کە ٢٥٠٠ دانەیان هی بەکارهێنەرە ژاپۆنییەکانە.
سەرچاوە