ئینتەرنێت: هۆی خۆکوژیی مێرمنداڵیکی چینی: مێرمناڵێکی تەمەن ١٣ ساڵانی چینی کە خراپ لەسەر ئینتەرنێت ڕاهاتبوو بۆ ئەوەی لە دوودڵی و سەرقاڵیی لەڕادەبەدەری مێشکیی لەتەک گەمەگەلی ڕایەڵەیی ڕزگاری بێت، خۆی کوشت. بە پێی ئاژانسەکانی ڕاگەیاندن، لە نامەیەکدا کە پێش لە مردنی نووسیبووی، مێرمنداڵەکە ئەوەی دەربڕیوە کە ئیتر نەیتوانیوە جیاوازیی نێوان ڕاستی و خەیاڵدا بکات و بەتوندی خەمۆکی دای گرتووە. هەروەها بەر لە مردنی، نزیکەی ٨٠ هەزار وشەی لە یاداشتەکانیدا سەبارەت بە گەمەگەلی ڕایەڵەیی نووسیوەتەوە. هەواڵەکان ئەڵێن کە ئەم مێرمنداڵە دەوروبەری ماوەی ٦ مانگ بەتوندی لەسەر ئەم جۆرە گەمە ئینتەرنێتییانە ڕاهاتووە و توانای خۆڕاگریی لە دەست داوە. باوک و دایکیشی پاش ئەم ڕووداوە، دانیان بەوەدا نا کە لە ئاست تەندروستیی دەروونی مناڵەکەیان کەمتەرخەمییان کردووە. دەروونناسێک وتوویەتی کە زۆر لە مێرمناڵان بۆ هەڵاتن لە دژوارییه ڕۆژانەکانی ژیانیان، ئینتەرنێت بە کار دەهێنن و پێی وایە کە بەکارهێنانی لەڕادەبەدەری ئەم تەکنۆلۆژییەی پێوەندییەکان، دەبێتە هۆی زیانی لەشی و گیانی. لەم ئاستەشدا باوک و دایک و مامۆستایان لە فێرکردنی شێوازی دروستی کەڵکوەرگرتن لە ئینتەرنێت و تەکنۆلۆژیی پێوەندییەکان و سەرگەرمییەکان، ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە. سەرچاوە
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
ڤیدیۆی 3G iphone ببینه چۆن ده‌شکێت له تاقیکردنه‌وه‌دا.
PC World مۆبایلی 3G Iphone تاقیده‌که‌نه‌وه ، به‌ڵام شوختێکی زۆری تێده‌که‌وێت و به‌که‌ڵک نامێنێت ، بۆیه ئاگاداربن له گه‌ڵ کلیل و پاره‌ی وورده له‌گیرفاندا ده‌یمه‌نێن.
وه‌شانی نوێی Spybot - Search & Destroy 1.6
پرۆگرامێکی خۆڕایی و سه‌رکه‌وتوی دژه سیخوڕه و کۆمپیوته‌رکه‌ت پاک ده‌کاته‌وه له‌هه‌موو جۆره Spyware , Adware , Malware وه کرمه‌کانیتر
١ملیۆن Iphone 3G فرۆشراوه
" Steve Jobs " ی به‌ڕیوه‌به‌ری کۆمپانیای " Apple " ڕایگه‌یاند که‌وا ١ملیۆن مۆبایلی ئایفۆن فرۆشراوه له‌ماوه‌ی ٣ رۆژدا ، به‌ڵام وه‌شانی یه‌که‌م ٦ ملیۆنی لێفرۆشراوه هه‌رچه‌ند پشتگیری 3G ی
windows XP SP3 Auto Update
بریار بووئه‌م ئێواره‌یه کاتژمیر ٧به‌کاتی ئه‌وروپا SP3 به‌شێوه‌ی خۆکار دابه‌زێت ، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی Sp3 یان ناوێت ، ده‌توانن Windows Service Pack Blocker Tool Kit دابگرن بۆ به‌ربه‌ستکردنی.
|
| |
|