hiwa  2005-01-13


خەڵاتێکی تر بۆ کوردێکی تر لە بوارێکی تردا:  تایبەت بە کورد ئای تی گرووپ.ئۆرگ:
پاش سەرکەوتنە گەورەکەی دەرهێنەری بەتوانا بەهمەنی قوبادی و هەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کاک سەلاح شاسواری یەک لە بەڕێوەبەرانی سایتی کوردئایتی.نێت و سەرۆکی تەکنیکی پەردازشگەرانی کوردستان لە وەڵامێکدا بۆ ئێمە دەربارەی ئەو خەڵاتەی لەبواری نەرمەکاڵای کۆمپیوتەر بەدەستی هێنابوو ئەڵێ:
"به ناوی یەزدانی پاک و دڵۆڤان
له گەڵ پێشکەش کردنی سڵاۆ و ڕێزم بۆ تەواو بەڕێوه بەران و بینەرانی سایتی کوردئایتیگرووپ.ئۆرگ ،
من سەلاح شاسواریم تەمەنم 23 ساڵه له سنه دەژیم – کارناسی سۆفتوارم له زانکۆی تاران وەرگرتوه ،ماوەی 3 ساڵه سەرۆکی تێکنیکی کۆمپانیای پەردازشگەران کوردستانم.
ساڵی 2001 دەستم به داڕشتنێ سیستێمێکی ڕاگەیاندنی ئلکترۆنیکی به ناو DCMS کرد .
ئەۆ پرۆگرامه ‌ توانای ئەوەی هەیە پشتیوانی لەتەواوی زمانەكانی جیهان بكات ودەتوانیَ لەهەركاتدا، هەر كەسایەتییەكی هەواڵگری یان هەر ئۆرگانێک ، بەشێوەی سەر به وێب ، هاوشێوە سازی بكات و دای بڕێژێ.
ساڵی 2003 ئەو بەرهەمه خەڵات یان جایزەی زەڕەبین تەڵایی با ڵاترین شۆرای ئەنفۆڕماتیکی ئێرانی وەرگرت . هەمان ساڵ به بەراوردی ئەنجومەنی ئەنفۆرماتیكی ئێرانەوە، بەهێزترین سیستەمی ناوەڕۆكی زانیارییەكانی ئێران له قەڵەم درا.
بۆ پایانی ساڵی 2004 یانێ له 20 دسامبر كۆمەڵەی نێودەوڵەتیی داڕێژەران و بەڕێوەبەرانی سیستەمەكانی راگەیاندنی ئەلكترۆنیكی،لەنێوان دە میلیۆن بەشدار بوو لە 145وڵاتی جیهاندا خەڵاتی زانستی خۆیان به DCMS دا .
هەر وەها حەقی ڕای ساڵانه که به 6 کەس له تەواو دنیا ئەبەخشڕێ بە ئەو تا پایانی ساڵی 2005 به ئێمه ش درا. هەر وەها بۆ پرۆژەی گەورەی پی پی سی ڤی ئای پی دۆ- له من دەعوەتکراوه بەشدار بم. ئەڵ بەت نیشانی زانیاری بۆ ساڵی 2003-2004 به DCMS بەخشرا
هەر وەها کۆمپانیاکانی GE, Microsoft, Hertz, K-Mart, Amoco, TTI, Budget, FTD, Alamo, AOL, BigBallot, NBCi, American . له پشتیوانانی ئەو خەڵاتەن.
ئەو سیستمه ئیسته خەریکه بۆ وەزارەتی ئیرشادی ئێران ڕێ ئەخڕێ.
پارەی هەر وەشانێک لەم سیستیمه بۆ هەر ئۆرگانێک 4،000،000 تمەنه(3,477.68 EMU)
ئیتر ئەو خەڵاته پیشکەشی کوردستان ئەکەم"
لەگەڵ دەستخۆشی، هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی گەورەتری بۆ ئەخوازم، جەنابیان هێندەیان نووسیوە کە من پێویست نەکات زیاتر بڵێم ئەوەندە نەبێت: ئاوەدان بێت سنەی خۆشەویست! (تەنها دوو دەستکاری بچووکی ئیملایی).
کوردئایتی.نێت


Banners


Publish News

Community

Learn PHP

Adsense


Empty

 







 

 

چەند پرۆگرامێکی بەسوود

7zip , IrfanView , AntiVir , 
Minimo , Gimp , Drupal , 
Debian , Apache , PHP , 
Mysql , XAMPP , Lighthttpd , 
Emacs , Notepad2

Short News

 

  گــــــــوگل وێبگه‌ڕێکی نوێ "Chrome" 
گوگڵ به‌وێبگه‌ڕێکی نوێوه‌ هاته‌ مه‌یدانی پێشبڕکێی وێبگه‌ڕ . بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ گــوگڵ وه‌شانی تاقیگاری " Google Chrome" له‌ ١٠٠ ووڵاتدا دابه‌زێنێت.


  Internet explorer 8
MS به‌ته‌مایه‌ له‌مانگی ١١ دا ، وه‌شانی ته‌واوی IE8 بڵاوبکاته‌وه‌، وه‌ بڕیاره‌ ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ، ٢٨ مانگی وه‌شانی تاقیگاری٢ بڵاوبکرێته‌وه‌.IE8 پشتگیریWindows Vista XP, Server 2003 وه‌ Server 2008 ده‌کات.

  ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.


  وه‌شانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه‌ ،خێراترو باشترکراوه‌ ، ده‌توانن ڤیدیۆ به‌م جۆرانه‌ HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وه‌Windows Media پاشه‌که‌وت بکه‌ن.