hiwa  2004-12-30


بڵۆگچی‌یەکان کۆمەکی لێقەوماوان ئەکەن:  جێگای سەرنجە بڵاگ و بڵاگچێتی خەریکە ئەبن بە لایەنێکی زۆر کارای ئەنتەرنێت بە تایبەتی و میدیا بە گشتی، هەروەها باشترین جێگا بۆ خوێندنەوەی بیرو ڕای ئازادی تاکەکان.
بی.بی.سی لە هەواڵێکدا باسی ئەوە ئەکات زۆر ووردەکاری ڕووداوە دڵتەزێنەکەی ئاسیا لە شێوازی ڕاپۆرتی ناوبڵاگدا لە نێتەو بڵاگچی‌یەکان هاوکاری ئەکەن لە کۆکردنەوەی یارمەتی.
یەک لەو بڵاگانەی وەک زۆربەی بڵاگەکانی دیکە درووستکرابوون بۆ گفتوگۆو ڕاگۆڕینەوە لەسەر پەیوەندیەکانی هیند و پاکستان، ئێستا دروستکەرەکانی گێڕیان گۆڕیوە بۆ تایبەتکردنی بڵاگەکە بە باس و ڕاپۆرت و یارمەتی دانی خەڵک تا پەیوەندی بکەن بە دەزگا خێرخوازەکانەوە.
ئەوەی جێگای سەرنجە یەک لە بەشداربووانی گرووپەکە لە سریلانکاوە بووەو پاشتر بەهۆی لافاوو بوومەلەرزەکەوە ئەنتەرنێتی نامێنێت بەڵام مۆبایلەکەی ئیش ئەکات و لەڕێی مۆبیلەکەیەوە تێکست ئەنێرێت بۆ هاوەڵاکانی و ئەوانیش ئەو تێکستانەیان بڵاوکردۆتەوە کە دواترین هەواڵی تێدا بووە دەربارەی ناوچەکە!!
هەواڵ لە ڕێی بڵاگەوە زۆر زوو بڵآو ئەبێتەوە ئەگاتە دەستی خەڵکێکی زۆتر، دامەزرێنەری بڵاگەکە ئەڵێت ئەو یارمەتیانەی کۆمان کردۆتەوە زۆربەی زۆری لەو خەڵکەوە هاتووە کە نایانناسم یان پەیوەندیمان هەرگیز نەبووە!
جێی خۆیەتی بڵێم خۆشحاڵم کوردیش بەبەشخوراویش هێشتا هەستی مرۆیی ئەجوڵێت و بە تاکیش بێت شایەت حاڵ هەیە کە یارمەتیان ناردووە بۆ ئەو ووڵاتانەو، ئاگایی منیش لە ڕێی بڵاگەوە بوو!
وەک بڵاگچییەکەی سریلانکا ئەڵێت: بەردەوام بن لە بڵاگکردن!


Banners


Publish News

Community

Learn PHP

Adsense


Empty

 







 

 

چەند پرۆگرامێکی بەسوود

7zip , IrfanView , AntiVir , 
Minimo , Gimp , Drupal , 
Debian , Apache , PHP , 
Mysql , XAMPP , Lighthttpd , 
Emacs , Notepad2

Short News

 

  Internet explorer 8
MS به‌ته‌مایه‌ له‌مانگی ١١ دا ، وه‌شانی ته‌واوی IE8 بڵاوبکاته‌وه‌، وه‌ بڕیاره‌ ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ، ٢٨ مانگی وه‌شانی تاقیگاری٢ بڵاوبکرێته‌وه‌.IE8 پشتگیریWindows Vista XP, Server 2003 وه‌ Server 2008 ده‌کات.

  ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.


  وه‌شانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه‌ ،خێراترو باشترکراوه‌ ، ده‌توانن ڤیدیۆ به‌م جۆرانه‌ HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وه‌Windows Media پاشه‌که‌وت بکه‌ن.


  Linspire
کۆمپانیای Xandros کۆتایی بە وەشانی Linspire دەهێنێت. ئەم وەشانەی لینوکس پێشتر بە Lindows ناسرابوو.