چین ئای بی ئێمی گرتە باوەش: گەورە کۆمپانیاو داهێنەرو گەشەپێدەری پی.سی (کۆمپیوتەری کەسی) بەشی درووستکردنی ڕەقەکاڵاکانی ئەفرۆشێت بە کۆمپانیای ژمارە یەکی بازاڕەکانی چین، لێنۆڤۆ.
پاش ڕۆژانێکی زۆر لە دەنگۆ، ڕۆژی 8 ی ئەم مانگە، بانگەوازی فەرمی فرۆشتنەکە بە بڕی 1.75 بلیۆن دۆلار ڕاگەیەندرا. لە هەمان کاتدا ئای.بی.ئێم دەستی بەتاڵ ئەبێت تا خۆی خەریک بکات بە لایەنە دەوڵەمەندکەرەکانی دیکەی ئەم بازرگانیە گەورەیەوە.
لە ئەنجامی ئەم کڕینە گەورەیە گەورە کۆمپانیای چینی کە پێشتر بە لێجند ناسرابوو بنکەکەی لە هۆنگ کۆنگەوە ئەگوازێتەوە بۆ نیویۆرک کە بنکەی سەرەکی ئای.بی.ئێمی تێدا جێگیرە. ژمارەیەکی سەرسوڕهێنەر لە کارمەندانی ئای.بی.ئێم ئەگوازرێنەوە بۆ کۆمپانیا نوێیەکە، تیایاندا سەرۆکی ئای.بی.ئێم کە بڕیار وایە ببێت بە بەڕێوەبەری جێبەجێکار.
کۆمپانیا بەیەک کراوەکان توانایان ئەبێت ساڵانە فرۆشتن بەبڕی 120 ب دۆلار لەساڵێکدا ئەنجام بدەن و مۆڵەتی پێنج ساڵیش بدەن بۆ هەموو مارکەکانی ئای.بی.ئێم.
ئایا کۆتایی چاخێکه، چاخی ئای.بی.ئێم؟ یان سەرەتای چاخێکی دیکەی دنیای کۆمپوتەرە؟