ڤایرۆسێک که کورتەپەیام (SMS) ڕەوانه دەکات: لەم ماوەیەی دواییدا ڤایرۆسێکی تازە لە ئینتەرنێت پەیدا بووە کە پاش کۆنترۆڵکردنی کۆمپیوتەرە کەسیییەکان، لەو کۆمپیوتەرانە کەڵک وەر دەگرێ بۆ ناردنی SMS بۆ تەلەفۆنە دەستییەکان. ئەم SMS ـانە بە شێوەیەکی سەرەکی پەیامی بانگەشەیین و ڕۆڵیان لە ڕۆژنامە ئینتەرنێتییەکان دەچێت.
ئەم ڤایرۆسە کە ناوی Delf-HA یە پاش دزەکردن بۆ ناوی کۆمپیوتەرەکە، دەستبەجێ دەبەسترێتەوە بە وێبسایتێکەوە و بانگەشەی ویستراوی لێ وەردەگرێت.
ئەم ڤایرۆسە لە کۆتاییدا خۆی دەنێرێت بۆ کۆمەڵە ژمارەیەکی تەلەفۆنی دەستی (مۆبایل) لە ڕووسیا کە بە ژمارەگەلی 7921 و 7911 دەست پێ دەکەن.
کارناسان ئاگادارییان داوە کە شیمانەی ئەوە هەیە لە داهاتوودا له تەکیکگەلی لەم بابەتە کەڵک وەربگیردرێت بۆ ناردنی بانگەشە بۆ بەکارهێنەرانی تەلەفۆنی دەستی.
سەرچاوە