لەچین گووگڵیش ئازاد نیە: گووگڵ ڕایگەیاند کەوا دەوڵەتی چین خۆشحاڵ نیە کەوا هەندێک لەبەشە بەسوودو بڵاوەکانی گووگڵ ببینرێت.
قسەکەرێکی کۆمپانیاکە بە سایتی
ئەنتەرنێت نیوزی ڕاگەیاندوە کەوا ماوەی دووڕۆژێکە ڕاپۆرتیان بەدەست دەگات دەربارەی دابڕانی بەشی هەواڵەکانی گووگڵ لە ناوچەکەدا.
هەروەها کۆمپانیای ماتۆڕی گەڕانەکە ئەڵێت بەشی هەواڵەکانی چین و ئیسپانیاو چەن بەشێکی تری ناوچەیی نەتوانراوە لەناوەوەی چین بکرێتەوە.
پاککردنەوەو چاودێری کردن و داخستنی ئەنتەرنێت کافێکان و سانسۆرکردنی سایتەکانیشی خۆیان لە لایەن دەوڵەتی چینەوە کارێکی نوێ نیەو بە هەزاران ئەنتەرنێت کافێ داخراوەو بە هەزاران سایت بلۆک ئەکرێت و پێشتریش لەهەواڵەکاندا ئاماژە بۆ ئەم جۆرە هەوڵانەی ئەم گەورە ووڵاتەی دنیا کرابوو.
زیاتر بخوێنەوە