كرمێكی نوێی هاوكاری "Bagle" لە سەر لە بەیانی ئەمڕۆوە پەیدا بووە.: چۆن خۆی بڵاو دەكاتەوە؟
"Bagle-AT" كە یەكێكە لەو سێ جۆرە كرمە نوێیانەی پەیدا بوون، وەك كرمەكانی دی پێش خۆی لە ڕێی
پۆستی ئەلەكترۆنییەوە خۆی بڵاو دەكاتەوە. كرمی ناو براو خۆی لە وەڵامی پۆستێكدا ، كە هەندێك ناونیشانی وەك "Re: Hello", "Re: Thank you!", "Re: Thanks :)" پێوەیە، خۆی پیشان دەدات.
ئەو پۆستانەی بەم كرمە كرماوی بوون، ناوی پاشكۆی وەك"Price "یان "Joke"یان پێوەیە، یان پاشكۆكان ئەم درێژكراوانەیان "COM, EXE, SCR" پێوەیه. ئەم كرمەش توانای كۆپی كردنی خۆی هەیە بە تایبەتی لەو شوێنانەی تایبەتە بە گۆڕێنەوەی
پەڕگه لە نێوان دوو كۆمپیوتەر یان فرە تر.
ئەم كرمە هەوڵی ئەوەش دەدات، كە پرۆگرامی دژەڤایرۆس (گەر بتوانێ) كۆتایی پێ بێنێت و خۆی بۆ كۆمپیوتەرێكی دی ئەنێرێت دوای ئەوەی ڕاژەكارێكی بچووكی "SMTP" لەسەر كۆمپیوتەرە كرماوییەكە دا دەمزرێنێت.
دژەڤایرۆسەكان دەڵێن چی؟
فرۆشیارانی پرۆگرامی دژەڤایرۆش ئەم سێ جۆرە كرمە بە بڤەیەكی ناوەندی تا بەرز ناو دەبەن
كام سیستەمانە دەگرێتەوە؟
ویندۆزی "95, 98, ME, NT, 2000" و بێگومان ویندۆزی "XP"یش.
بۆ زانیاری زۆرتر سەبارەت بەم كرمە، سەیرێكی
ئێرەبكە.
سەرچاوەی یەكەم
سەرچاوەی دووەم