لینوکسیش کەوتە بەر هێرش: وەک بەسەر بەکارهێنەرانی مایکرۆسۆفتدا ڕوویدا، ئەمجارە بەکارهێنەرانی لینوکس ئیمەیڵێکیان بۆ هاتبوو بە ناوی:security@redhat.com کە بەکارهێنەر وا ئەزانێت لە
ڕێدهات هاتووەو داوای لێ ئەکات کە فڵان گرفتت هەیە تکایە پینە دابەزێنەو پاشان دەتی برد بۆ سایتێکی هاوشێوەی
"fedora.redhat.com" سایتی فەرمی کۆمپانیای پڕۆژەی فێدۆرا کەوا
ڕێدهات سەرپەرشت ئەکات بەم ناوە "fedora-redhat.com" که لەبری پینەکە ترۆجانێکی تێدا بووە بۆ سازش کردنی سیستمەکەت.
بەرپرسان لە ڕێدهات ووتویانە ئیمەیڵی ئاگادار کردنەوەی ئاسایش بەم ناوە دێت'secalert@redhat.com' و هەمیشە ئیمزای ئەلیکترۆنیشی لەگەڵە. کۆمپانیای
F-Secure کەوا بەدوای گۆڕانکاریەکاندا چووبوون ووتیان ئەو سایتەو ئەو پینەیە لە دەوروبەری نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەمە لەسەر هێڵ نەمان و فێڵەکە کەشف بوو.
ویندۆز پێشتر تووشی هێرشی لەم بابەتە زۆر بووە، بەڵام ئەمە یەکەمجارە لینوکس توشی ئەم جۆر هێرشە ببێت.
سەرچاوە