hiwa  2004-10-20


سەعاتەکەی دایسکی:  لە هەنگاوێکی کەم وێنەدا ئەمجارەیان مایکرۆسۆفت دەست لەناودەستی سوۆچ(Swatch) گەورەکۆمپانیای درووستکەری سەعاتی دەستدا، ئەڵێن ئەوان چاخی سەعاتی بێ سیم دەهێننە ئاراوە. بەمەش دروستکردنی سەعاتەکەی دایسکی یەک هەنگاو نزیکتر ئەبێتەوە.
مەبەست کاژێرێکی دەستی‌یە کەوا دەتوانێ، هەواڵ، وەرزش، کەش وە نرخی بۆرسەکانیش وەرگرێت لەڕێی خزمەتی داتای ڕاستەوخۆی ئێم ئێس ئێنی مایکرۆسۆفتەوە. وە دووبەرابەری ئەو بڕە زانیارەیەی پێشتر لە مۆدێلەکانی دیکەی مایکرۆسۆفتدا هەبوو.
بەم داهێنانە ئەڵێن هێڵی (پاپاراتزی)، کۆمپانیای کاژێر دروستکردنەکە سوۆچ هەواڵی ناوچەیی ڕابواردن و هەلی بەیەک گەیشتنیش لەگەڵ ناوداران دەخاتە بەردەست. هەر کاژێرێک سێ ئاستی خزمەتی خۆڕایی لەگەڵدایە، کەشی ناوچەیی بەلاش، سەردێڕی بەلاش و نرخی ئیندێکسەکان. خزمەتەکانی دیکە دەتوانیت ساڵانە ئابوونە بدەیت و بەکاریان بێنیت. هەوڵی لەمجۆرە هەن و وەک ئاماژەی بۆ کرا ئەمەیان زۆر پێشکەوتووترە.
بیڵ گەیتسی ئەندازیارو خاوەنی مایکرۆسۆفت ئەڵێ: "ئەمە شێوازێکی نوێیە بۆ وەرگرتنی زانیاری".
بەڵام بۆ گەیشتن بە تەلەفۆنکردنی دووسەرە، کە بەکار ئەهێنرا لەلایەن دایسکی و گرووپی گریندایزەرەوە پێویستی بە باتری بەهێزترو پارچەی بچوکتر هەیە لەوەی کە ئێستا لەبەردەستایە. سەیرێکی بکە بزانە هیچ لەوەی دایسکی ئەچێت؟
بەدەستکارییەوە


Banners


Publish News

Community

Learn PHP

Adsense


Empty

 







 

 

چەند پرۆگرامێکی بەسوود

7zip , IrfanView , AntiVir , 
Minimo , Gimp , Drupal , 
Debian , Apache , PHP , 
Mysql , XAMPP , Lighthttpd , 
Emacs , Notepad2

Short News

 

  Internet explorer 8
MS به‌ته‌مایه‌ له‌مانگی ١١ دا ، وه‌شانی ته‌واوی IE8 بڵاوبکاته‌وه‌، وه‌ بڕیاره‌ ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ، ٢٨ مانگی وه‌شانی تاقیگاری٢ بڵاوبکرێته‌وه‌.IE8 پشتگیریWindows Vista XP, Server 2003 وه‌ Server 2008 ده‌کات.

  ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.


  وه‌شانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه‌ ،خێراترو باشترکراوه‌ ، ده‌توانن ڤیدیۆ به‌م جۆرانه‌ HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وه‌Windows Media پاشه‌که‌وت بکه‌ن.


  Linspire
کۆمپانیای Xandros کۆتایی بە وەشانی Linspire دەهێنێت. ئەم وەشانەی لینوکس پێشتر بە Lindows ناسرابوو.