گووگڵ ئوسترالیەکەی ئازادکرد: پێشتر لە نووسراوێکی کوردێکدا خوێندمەوە کەوا: "باوەڕ بکە ئەوانەی خەڵک ئەفڕێنن خۆشیان نازانن چی ئەکەن، کێ ئەڵێ لە گووگڵ ناگەڕێن بزانن کێ بفڕێنن باشە!" وا ئێستاش دەرکەوت کەوا "مارتینکوس"ی ئوسترالی کە فڕێنرابوو لەلایەن کۆمەڵێک پیاوکوژەوە، دوای ئەوەی دڵنیا بوون کە لەگەڵ سی.ئای.ئەی کار ناکاتو بەڵێندەری ئەمەریکیش نییە ئازادیان کردبوو.
ئەم ڕۆژنامەنووسە سەربەخۆیە(کار بۆخۆی ئەکات) دوای گیرانی، بۆ ئەوەی بزانن کە ڕاست ئەکات له گووگڵ گەڕانێک ئەکەن پاشان دڵنیا دەبن کەوا بۆ تۆڕی ئوسترالی ئێس.بی.ئێس کار ئەکات بڕیاری ئازادکردنی دەدەن.
تازووە هەریەکەو ڕابردووی خۆمان لە یەک دوو شوێن بڵاوبکەینەوە باشە؟ نەوەک گورگی دووپێ بمان خۆن.
بی.بی.سی