چاپکەریش پەنجە مۆری هەیە!: لێکۆڵینەوەیەکی بەپێز لە زانکۆی پێردوی ولایەتی ئیندیانای ئەمەریکا بە سەرۆکایەتی پرۆفیسۆرێک ئەوەی نیشاندا کەوا ئەوان دەتوانن بزانن کام چاپکەر (پرینتەر) نوسراوێکی چاپکردووە.
سەرهەڵدانی بیرۆکەکە هۆیەکەی زۆر ئاشکرایەو بۆ ڕێ گرتنە لە دروستکردنی پارەو پاسپۆرتو بەڵگەنامەی دیکەی گرنگ کەوا گرفتی گەورەن بۆ دەوڵەتو سوودی گشتی.
پرۆفیسۆری لێپرسراوی ئەو لێکۆڵینەوەیە دەڵێت نەک تەنها دۆزینەوەی مارکەی چاپکەرەکە بەڵکو دەتوانین بزانین کام پرینتەر چاپی کردوە. تاقی کردنەوەکان لەسەر لەیزەر پرینتەرەکان (ئەو چاپکەرانەی کەوا مرەکەبی نین) ئەنجام دراوەو لە کۆی 12 تاقی کردنەوە 11یان سەری گرتووە. ئەم پڕۆفیسۆرە پێی وایە هەموو چاپکەرێک ئیمزایەکی تایبەتی خۆی هەیە لەڕووی چۆنێتی نووسینی نووسراوەکەو دەکرێت لەڕێی توێژینەوەی وێنەو پرۆگرامی تایبەتییەوە بناسرێتەوە!
پلانی داهاتووی پێردوو ئەوەیە هەمان تاقی کردنەوە لەسەر چاپکەری ئینکجێت (مرەکەب پرژێنەر)ەکانیش ئەنجام بدرێت.
زیاتر بخوێنەوە