گووگڵ ئەچێتە ناو خاکی مایکرۆسۆفت: لە هەنگاوێکدا بۆ سەرکەوتن بەسەر ماتۆڕەکانی گەڕاندا لە نێت‌و وەک خۆیان ئەڵێن لەسەر داوای بەکارهێنەرانی کۆمپانیای ماتۆڕی گەڕانی بەناوبانگ گووگڵ بەرنامەیەکی درووستکرد لەسەر وەزنی ماتۆڕی گەڕانەکەی لە نێت، تا بتوانین لە ناو کۆمپیوتەرەکەشتدا سۆراخی فایلێک بکەیت.
بەم کارەی گووگڵ لە خاکی خۆی دەردەچێت‌و پێ دەنێتە ناو خاکی کۆمپانیاکانی بەرنامەی سەر دێسکتۆپ بەواتایەکی دیکە دێتە ناو کۆمپوتەرەکانیشمانەوە کاتێک کە نەبەسترابین بە ئەنتەرنێتیشەوە.
لێرە دەتوانی بەرنامەکە دابگریت، ئەوانەی بەکاریان هێناوە وەسفی زۆری دەکەن.ئەم بیرۆکەیە بەڕاستی لەجێگای خۆیەتی لەکاتێکدا گەڕان لە کۆمپیوتەرەکەی بەردەستمان زۆر سەختترە لەگەڕان لەو بلیۆنەها فایلەی نێو ئەنتەرنێت لەسایەی ماتۆڕەکانی گەڕان.
بەدەستکارییەوە
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.
وه‌شانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه ،خێراتر‌و باشترکراوه ، ده‌توانن ڤیدیۆ به‌م جۆرانه HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وهWindows Media پاشه‌که‌وت بکه‌ن.
Linspire
کۆمپانیای Xandros کۆتایی بە وەشانی Linspire دەهێنێت. ئەم وەشانەی لینوکس پێشتر بە Lindows ناسرابوو.
چین سانسۆر له‌سه‌ر ئینته‌رنێت لاده‌بات
هه‌رچه‌ند ڕه‌خنه‌ی زۆر له ووڵاتی چین ده‌گیرێت ، به‌ڵام ته‌نیا سانسۆر له‌سه‌ر ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسانه لاده‌بات که ئێستا به‌بۆنه‌ی یاریه‌کانی ئۆڵۆمپیک له په‌کینن و هاوڵاتیانی خۆیان به‌رده‌وام سانسۆریان له‌سه‌ره.
|
| |
|