ڕێگرتن لە Spam:  ماوەی ڕابردوو، بەشی کۆمێنتەکانی بڵاگە کوردییەکان، کە ڕاژەیەکی Kurditgroup ــه تووشی هێرشێکی گەورە ببوو لەلایەن کۆمێنت نووسی نەخوازراو کە لە کۆمێنتەکانیان لینکێکیان دادەنا بۆ چەند سایتێکی کڕینی داو و دەرمان. دوای سڕینەوەیان ڕۆژانە، کارەکە زۆر قوورسبووبوو، کە ژمارەیان دەگەیشتە تا 70 کۆمێنت لە ڕۆژێکدا و دەبوایە هەردەم ئاگاداری بیت.
دوای تاقی کردنەوەیەکی زۆر لەگەڵ هەموو زانیارییەکانی ئەو کۆمێنتە نەخوازراوانە کە بە comment spam دەناسرێن، بووە هۆی سڕینەوەی بەشێک لە کۆمێنتەکان کە جێگای داخێکی گەورەبوو، بەتایبەتی کە تەمەنی هەندێکیان زیاتر لە دوو ساڵ دەبوون.
What is Comment Spam
بەڵام دیاربوو تاقیکردنەوەکان بێسوود نەبوون. ئەگەر سەیری ژێر لۆگۆی کوردئاتیگرووپ بکەیت ئەم چەند وشەیەی ئاینشتاین دەخوێنیتەوە کە دەڵێت: کەسێک هەڵەی نەکردبێت، دیارە هیچ شتێکی نوێی تاقی نەکردۆتەوە.
یەک لەو ڕێگایانەی تاقیم کردنەوە، بلۆککردنی کۆمێنت بوو بە پێی وشەی نووسراو، یاخود ژمارە IP کۆمێنت نووس، بەڵام هەردووکیان هەردەم لە گۆڕان دان.
ئەم کۆمێنتانە لەلایەن کەسێکەوە نانووسرێن، بەڵکوو سکریپتێکە کە پێی دەگوترێت رۆبۆت، لە دوورەوە بە هەزاران کۆمێنت بۆ سایتی جیاجیا دەنێرێت.
بۆ بلۆککردنی ئەمانە تا ئێستا چەند ڕێگایەک زۆر باون:
- بە پێی ژمارەی IP ئەو کۆمپیوتەرەی کۆمێنت دەنێرێت.
بەڵام ئەمانە بە ڕۆژ دەگۆڕێن و لە زیادبوون دان.
- بە پێی وشەیەکی دیاریکراو. ئەم وشانەش بە هەمان شێوە دەگۆڕین، تا تۆ وشەیەک بلۆک دەکەیت ئەمان وشەیەکی تر بەکاردەهێنن.
- بەپێی دۆمەینی ئەو لینکەی کە ریکلامی بۆ دەکەن. بەڵام ئەم لیستەیە گەیشتۆتە زیاتر لە 2000 دۆمەین و ڕۆژ بە ڕۆژ گەورەدەبێت و کردنەوەی سایتەکان تا ڕادەیەک قورس دەکات. جگە لەمەش مەرج نییە لینک ڕاستەوخۆ بۆ ئەم سایتانە بکرێن بەڵکو لە شوێنێکەوە دەتنێرێتە شوێنێک redirecting، بۆیە ئەم ڕێگەیە لە هەموویان نا سەرکەوتووترەو لە هەمووشیان زیاتر باوە، سەیری لیستی Jay Allen بکە:
The List.
ئەو ڕێگایەی من بەکاری دەهێنم، شتێکی نوێ دخاتە ئەم بوارەوە، کە زۆر ئاسانە و پێویست بە لیستی ڕەش و شتی واناکات، و سوودی دەبێت بۆ هەموو کۆمێنت-سیستمەکانی جیهان بۆیه ئەگەر کات ڕێگا بدات کورتەیەکی بە ئنگلیزی دەخەمە ڕوو:
لە فۆرمی نووسینی کۆمینت چەند بۆشاییەک هەن کە دەبیت پڕبکرێنەوە، وەک ناو و ئیمێل و ئەدرەس و خودی کۆمێنتەکە. ئەم بۆشاییانە لەلایەن رۆبۆتەوە بە جوانی پڕدەکرێنەوە و دەچنە ناو داتابێیسەوە.
و لەبەرئەوەی هەندیک بۆشایی بە ناچاری دەبێت پڕبکرێنەوە، بۆ نموونە ناو، بۆیە رۆبۆت بە ناچاری هەموو بۆشاییەکان پڕدەکاتەوە تا هەڵە ڕوونەدات. رۆبۆت ناتوانێت بزانێت کام بۆشایی پێویستە پڕبکرێتەوە.
لێرە CSS کاری خۆی دەکات. بۆشاییەک دەخەینە ناو فۆرمەکە، ناوی دەنێین webaddress، و دەیخەینە ناو دوو تاگی css ی شاراوە کە میوانێکی ئاسایی نایبینێت:
رۆبۆت دەیبینێت و پڕی دەکاتەوە، چونکە خۆی بە براوسەر سەردانی لاپەڕەکە ناکات و هەموو input ـێک بە ئۆتۆماتیکی پڕدەکاتەوە.
ئەم زانیارییانە دەنێردرێنە شوینێکی تر تا بخرێنە داتابێیسەوە.
if ($webaddress!="")
{
$sql = "INSERT INTO spam SET name1='SPAM', namehid='$webaddress', email='$email', web='$web', blog='$comment', koment='$koment', komentid='$date', page='$page'";
$query = mysql_query($sql) or die("Cannot query the database.
" . mysql_error());
exit("");
}
ئەم سکریپتەی php کە بە زمانی تریش بە ئاسانی دەنووسرێت، هەرکاتێک نرخی webaddress بریتی نەبوو لە 'هیچ'، ئەوا زانیارییەکان دەخاتە داتابێیسێکی تایبەت و تەنها خۆت دەیانبینیت. و لەبەرئەوە ئەو نرخەی کە لە لایەن ڕۆبۆتەوە هاتووە یەکسان نییه بە‌ 'هیچ' بۆیە کۆمێنتەکە بلۆک دەبێت لە بڵاوکردنەوە.
دیارە ئاساییە ئێمەی کوردیش بەروبووممان هەبێت بۆ جیهانی ئنتەرنێت.


Banners


Publish News

Community

Learn PHP

Adsense


Empty

 







 

 

چەند پرۆگرامێکی بەسوود

7zip , IrfanView , AntiVir , 
Minimo , Gimp , Drupal , 
Debian , Apache , PHP , 
Mysql , XAMPP , Lighthttpd , 
Emacs , Notepad2

Short News

 

  گــــــــوگل وێبگه‌ڕێکی نوێ "Chrome" 
گوگڵ به‌وێبگه‌ڕێکی نوێوه‌ هاته‌ مه‌یدانی پێشبڕکێی وێبگه‌ڕ . بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ گــوگڵ وه‌شانی تاقیگاری " Google Chrome" له‌ ١٠٠ ووڵاتدا دابه‌زێنێت.


  Internet explorer 8
MS به‌ته‌مایه‌ له‌مانگی ١١ دا ، وه‌شانی ته‌واوی IE8 بڵاوبکاته‌وه‌، وه‌ بڕیاره‌ ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ، ٢٨ مانگی وه‌شانی تاقیگاری٢ بڵاوبکرێته‌وه‌.IE8 پشتگیریWindows Vista XP, Server 2003 وه‌ Server 2008 ده‌کات.

  ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.


  وه‌شانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه‌ ،خێراترو باشترکراوه‌ ، ده‌توانن ڤیدیۆ به‌م جۆرانه‌ HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وه‌Windows Media پاشه‌که‌وت بکه‌ن.