Ebay PayPal یش لەرزی لێهاتبوو: پەیپاڵ، لە هەفتەی ڕابردووەوە جار جار گرفتی بچوکی توش ئەبێتو لەرزەکەی وای لێ ئەکات خاوەن حسابەکە نەتوانێ حسابەکەی تەماشا بکات یان گرفتی دیکەیان هەبێت.
مایکڵ بۆکان(!) لە وێست چارڵتن، نیویۆرک، بە ڕۆیتەرزی ووتووە کەوا ئاسایی پەیپاڵ ڕۆژانە 5 تا 10 پارەدان جێبەجێ دەکات بۆ ماڵپەڕەکەی ئەوان "FlyShack.com". بەڵام بۆکان ئەڵێ ڕۆژی هەینی ئەیزانی کەوا پارەنێردرابوو بەڵام پەیپاڵ هیچی نەناردبوو وە شەممەو یەکشەممەش نیوەی ژمارەی ئاسایی ناردبوو وە دوێنێش واتە دووشەممە تەنها 1 دانە نێردرابوو.
شایانی باسە پەیپاڵ لە ساڵی 2002 کڕرا لەلایەن گەورە کۆمپانیای بازاڕکردن لەنێت
ئی.بەی"ebay".
پەیپاڵ لەچارەکی دووەمدا خاوەنی 50.4 ملیۆن ئەکاونت بوو، کەلەو ماوەیەدا نزیکەی 4.4 بلیۆن دۆلاری ئاڵوگۆڕ پێکردبوو.
بەدەستکاریەوە