زۆری نەماوە بۆ بۆنیش: وەک خەوێکی مناڵی هەمیشە ئەیانووت تەلەفزیۆن وای لێدێت گەر گوڵی نیشاندا بۆنەکەشی بگات، خوانەکا مەدینەی سەدر نیشاندات، خوێناوی ئەبین.
لە هەنگاوێکی شایستەو لە یەکێکی تر لە داهێنانەکانی مایکرۆسۆفت(با هەر بڵێن خراپە) بۆ هەلی باشتر بۆ ڕابواردنی بەکارهێنەر، کۆمپانیاکە بەتەمایە سیستمی ئێکس پی نوێکاتەوە بە دانانی میدیا سەنتەرێک، کەوا لە ڕێگایەوە نەک بتوانی ڤیدیۆو دیڤیدی لەسەر شاشەی باشترو بە کۆنترۆڵ تەماشا بکەیت بەڵکو بتوانیت ئەو کەناڵانەی تەلەفزیۆن کە تەماشایان ئەکەیت لە هەمان کاتدا سەیری یەکێکیانو یەکێکی تریشیان ڕیکۆرد بکەیت! بگرە بتوانی دوانی دیکەشیان ڕیکۆرد بکەیت لە هەمان کاتدا.
جگە لەمانە کاری ووردو جوانی وەک بەکارهێنانی مەسینجەرەکەت لە کاتێکدا کە تەماشای فیلمێک ئەکەیت، پەیامەکە بە شێوەیەکی جوان بەسەر وێنەکەوە دەربکەوێت، ئا لەوبارەیە.
ئەمانە تەنها چەن تایبەتمەندییەکن لە چاکسازییانەی کۆمپانیاکە بەتەمایە لە ویندۆزی ئێکس پی زیادکراو بە میدیا سەنتەر 2005 دا ئەنجامیان بدات.
زیاتر بخوێنەوە (ئینگلیزی)