amir  2004-10-06


ڕابواردن وپارە پەیداکردن:  خەڵکی ئەمریکا ئاگادار کراونەتەوە لە ئیمێڵێکی ساختە کە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەقۆزێتەوە و گیرفانەکانیان دەبڕێ بە دەنگدان بە هۆی تەلەفۆن کردنەوە. ئیمێڵێک لە جانکمێڵ (ئایەخدان) دا داوا لە خەڵک دەکا کە تەلەفۆنێکی نرخ تایبەت بکەن بۆ دەربڕینی پشتگیری خۆیان لە جۆرج بۆشی بچووک یان ڕکەبەرەکەی جۆن کەیری.
کۆمپانیای پاڵاوتنی ئیمێڵ (ڕەشەجاڵجاڵۆکە BlackSpider) ژمارەی ئەم جۆرە ئیمێڵانە کە دەنێردرێن بۆ خەڵک بە چارەکە میلیۆنێک لە ڕۆژدا مەزندە دەکات.
لە ڕابوردوودا ساختەچیانی تۆڕی ئینتەرنێت هەوڵیان داوە کە هێرشەکانی 11ی ئەیلوولی سەر ئەمریکا و کارەساتی هاوشێوە بقۆزنەوە بۆ پارە پەیداکردن.
ئەم ئێمێڵە لە پێشدا وا دەردەکەوێت کە لە ئیمێڵێکی متمانەپێکراو ناردراوە کە لە ناونیشانی Lycos.com دایە. ڕێکەوتێ سەیره لەتەک‌ ئیمێڵە بێ ئابوونەکانی لایکۆس کە ناوەڕۆکی سندووقەکانی هەزارانیان سڕاوەتەوە.
بەڵام ڕەشەجاڵجاڵۆکە هەندێ لە ئیمێڵەکانی شوێنپێ کردوە کە سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ڕاژەکارێک کە لە کۆماری چیکە.
ئیمێڵەکە ئاوا نووسراوە: "هاوڵاتی بەڕێز، خۆپیشاندەرە شادمانەکانی بەغدا بڕواکەی سەرۆک جۆرج بۆشیان پتەوتر کردەوە کە چالاکی‌یەکی سەربازی لە عێراق هەنگاویکی دروست بوو...".
ئیمێڵەکە ئەوەشی تیا نووسراوە کە تەلەفۆنکردنێک تەنیا 1.99 دۆلارە بەم وشە لووسانەش خەڵکیان فریو داوە: "ئەمە کاڵایەکی بە قەد باڵا نیە بۆ دیموکرسی‌یەکی باشتر".
سەرۆکی ڕەشەجاڵجاڵۆکە دەڵێ: " مەسەلە ئەوەیە ئایا ئەمە یاساشکێنی‌یە؟ لە بەریتانیا بەڵێ، لە ئەمریکا بە پێچەوانەوە".
تۆ بڵێی لە پێوەندی لە تەک ‌ هەڵبژاردنەکانی کوردستان و عێراقدا شتی لەم بابەتە ڕوو نەدەن؟ هەندێ پشووتان درێژ بێت!
سەرچاوە


Banners


Publish News

Community

Learn PHP

Adsense


Empty

 







 

 

چەند پرۆگرامێکی بەسوود

7zip , IrfanView , AntiVir , 
Minimo , Gimp , Drupal , 
Debian , Apache , PHP , 
Mysql , XAMPP , Lighthttpd , 
Emacs , Notepad2

Short News

 

  گــــــــوگل وێبگه‌ڕێکی نوێ "Chrome" 
گوگڵ به‌وێبگه‌ڕێکی نوێوه‌ هاته‌ مه‌یدانی پێشبڕکێی وێبگه‌ڕ . بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ گــوگڵ وه‌شانی تاقیگاری " Google Chrome" له‌ ١٠٠ ووڵاتدا دابه‌زێنێت.


  Internet explorer 8
MS به‌ته‌مایه‌ له‌مانگی ١١ دا ، وه‌شانی ته‌واوی IE8 بڵاوبکاته‌وه‌، وه‌ بڕیاره‌ ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ، ٢٨ مانگی وه‌شانی تاقیگاری٢ بڵاوبکرێته‌وه‌.IE8 پشتگیریWindows Vista XP, Server 2003 وه‌ Server 2008 ده‌کات.

  ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.


  وه‌شانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه‌ ،خێراترو باشترکراوه‌ ، ده‌توانن ڤیدیۆ به‌م جۆرانه‌ HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وه‌Windows Media پاشه‌که‌وت بکه‌ن.