داڕێژی ساسەر چۆن دۆزرایەوە؟: بە وتەی بەرپرسانی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ئەم کۆمپانیایە لە ڕێگەی تەرخانکردنی بووجەیەکی 5 میلیۆن دۆلاری بۆ بەخشینی خەڵات بە زانیاریگەلێک کە دەبێتە کۆسپ لە پێش هێرشگەلی ڤایرۆسی، توانی داڕێژی کرمی ساسەر دەسگیر بکات. وە یەکەم سەرکەوتنی ئەم شێوازە بەربەرەکانێ لە گەڵ ڤایرۆسەکانە.
بە گوێرەی ئاژانسی دەنگوباسی (CNET NEWS)، کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کاتی پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە، دڵنیایی خۆی دەربڕی کە نووسەری هەر 4 وێنە جیاوازەکەی ئەم ڤایرۆسە هەمان کەسی دەستگیرکراوە.
کرمی ساسەر هەرچەند لە دواقۆناغی بنەبڕکرانیدایە، تا ئێستا میلیۆنان کۆمپیوتەری پیس کردووە.
هەروەها مایکرۆسۆفت بڕی 250 هەزار دۆلار دەبەخشێ بۆ دەستکەوتنی زانیاری سەبارەت بە نووسەری کرمەکانی بلاستەر، سووبیگ و مایدووم. مایکرۆسۆفت سەبارەت بە پێوەندی نووسەری ڤایرۆس لەتەک ئەو کەسەی بووەتە هۆی دەستگیرکردنی، هیچی نەدرکاند تەنیا ئەوە نەبێت کە هەردووکیان لە یەک شاری ئەڵمانیادا دەژیان.
شایانی باسە کە پۆلیسی ئەڵمانیا پێی وایە کە نووسەری ڤایرۆسی ساسەر پێدەچێت بە لانی کەمەوە داڕێژی یەکێک لە وێنەکانی ڤایرۆسی NetSky ـش بێت.
واژۆ (ئیمزا)ی نێو ڤایرۆسی NetSky سەر بە دەستەیەکە بە ناوی Skynet Antivirus Team کە پێشبینی دەکرا دەستەیەک لە بەرنامەڕێژان بن.
خاڵی سەرنجڕاکێش ناوی ئەم دەستە بەرنامەنووسەیە کە گومانلێکراوی چەندین کرم و ڤایرۆسی گرنگی ئەم دوایییەیه.
Skynet ناوی ئەو تۆڕە جیهانییە بوو کە لە زنجیرەفیلمەکانی تێرمینەیتری میوانداری ڤایرۆسدا بە بەخەبەرهاتنی ئامێرەکان و لەناوبردنی مرۆڤ لە لایەنیانەوە کۆتایی هات و ئەم دەستەیەش ناوی خۆی ناوە دەستەی خەبات دژی ئەم ڤایرۆسه، کە بە سەرنجدان لە کاریگەری ئەم ڤایرۆسە لە سەر دۆزینەوەی خاڵە لاوازەکانی سیستەمگەلی بەکارهێنراو ئەوەندە بێبایەخ نییە.
کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە دژکردەوەیەکی چاوەڕوانکراودا لە باتی خەرجکردنی پارە بۆ دۆزینەوە و چارەسەرکردنی خاڵە لاوازە بەردەوامەکانی نەرمەکاڵاکانی خۆی، 5 میلیۆن دۆلار لە سڕینەوەی پرۆتۆکۆلی دادگای ئەم دۆسیەدا خەرج دەکات. کارێک کە ڕەنگە هیچ پێوەندییەکی بە ئەم کۆمپانیای نەرمەکاڵایییەوە نییە و زیاتر بەشێکە لە بەرپرسیارێتییەکانی پۆلیس.
سەرچاوە