هاکەر لە خزمەت وڵاتەکەیدایە!: ئیرنا- وەزارەتی بەرگریی کۆریای باشوور ڕایگەیاند کە کۆریای باکوور زیاتر لە 600 هاکەری ڕایەڵەیی بە مەبەستی دزەکردنە ناو پێکهاتەی ڕایەڵەیی کۆریای باشوور، ئەمریکا و ژاپۆن (یابان) پەروەردە کردووە.
ئاژانسی دەنگوباسی یونهاپی کۆریای باشوور هاوکات لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵەدا وتی: هاکەرەکانی کۆریای باکوور عەوداڵی بەدەستهێنانی زانیاریی سەربازی وە یان هێرشبردنەسەر تۆڕگەلە زانیارییەکانی کۆریای باشوورن.
بە پێی ئەم ئاژانسە، وا گومان دەکرێت کە توانای شەڕی زانیاریی کۆریای باشوور گەیشتۆتە ڕادەی وڵاتە پێشکەوتووەکان.
وەزارەتی بەرگریی کۆریای باشوور ئەوەشی وتووە کە هاکەرەکانی کۆریای باکوور لە نێوان ئەو کەسانە هەڵبژێردراون کە خوێندنی تایبەتی ڕایەڵەیییان لە زانستگاکاندا تەواو کردوە.
سەرچاوه