بیل گەیتس: لە لینوکس بێباکم!: بیل گەیتس، سەرۆکی کۆمپانیای قەبەی نەرمەواڵای مایکرۆسۆفت لە سەروبەندی سەردانێکیدا بۆ مۆزەخانەی مێژوویی کۆمپیوتەر لە کالیفۆرنیا بێباکی خۆی لە سەرکەوتنی شیمانەیی لینوکس بە سەر ویندۆز لە پێشەسازیی نەرمەواڵادا دەربڕی.
سەرۆکی مایکرۆسۆفت لەسەری ڕۆشت و وتی کە مایکرۆسۆفت شایەتی دەرکەوتنی چەندین مەترسیگەلی گەورەیتر بووە لە ڕابوردوودا و بە سەرکەوتوویی بەسەر هەموویدا زاڵ بووە. هەروەها بە شێوەی" دار بە تۆمە و دیوار گوێت لێ بێت" وتی ئێمە لە ڕابوردوودا کێبەركێکار و ڕکبەرانی ئاشکرامان هەبووە کە خراپ نیە ئێستا مۆزەخانەیەک بۆ پاڵپشتی قسەکانم لە ئارادایە.
بیل گەێتس کە ڕووبەڕووی پێکەنینی ئامادەبووان ببوەوە ئەوەشی وت: سەردەمێکیش دەگوترا کە سیستەمی کارگێڕیی OS12ی کۆمپانیای (ئای بی ئێم IBM) زویڵی پشتمان دەگرێتەوە، بەڵام ئەوە ڕووی نەدا و هەر ئەم قسەیە سەبارەت بە کۆمپانیاکانی تاوڵ و بۆرلەند دەکرا و هەر ئەمەش کاری ئێمەی سەرنجڕاکێش کردووە.
سەرچاوە