مایكرۆسۆفت : هەزاران دۆلار زیان: بورهان برادۆست
لەبەر ناوی كوردستان لە رۆژنامەی ئاسۆ- لە كۆنفرانسی وگرافیاناسانی جیهانی كە ماوەیەك بەر لە ئێستا لە گلاسكۆی سكوتلەندادا بەسترا, تۆم
ئیدواردكارمەندی بەرزی بواری جیۆپۆلیتیك لە كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ئاشكرای كرد" كەوا مایكرۆسۆفت دووچاری زیانێكی مادی بێ ئەژمار بۆتەوەو كارمەندانی لە هەندێك شوێندا گیراون لەبەر "هەڵە"ی پرۆگرامەرەكان. تۆم لە كۆنفراسی یەكێتی جوگرافی ناسان بەشێكی وتارەكەی خۆی تەرخانكرد بۆ گرنگی شارەزایی هەبوون لە بواری جوگرافیا بە تایبەت بۆ كۆمپانیایەكی جیهانگەری وەك مایكرۆسۆفت تا بتوانێت دڵی بازاڕی کڕیاران ڕازی بكات و دەڵێت: هەموومان دەزانین كەوا زۆربەی خەڵكی ئەمریكا لە بواری جوگرافیادا نەخوێندەوارن.. ئینجا ئەگەر بێت و ئەم نەخوێندەواریە بخرێتە ناو بەرهەمێك كە لە هەموو جیهاندا بڵاو دەكرێتەوە ئەوا بێگومان ئەنجامەكانی خەتەرناك دەبن.بۆیە خولێكی فێركردنی جوگرافیای سازكرد بۆ ستافی بەرنامە ڕێژان و پرۆگرامەرەكان تا چیتر نەكەونەوە داوی هەڵەی زیانبەخش. تۆم دەڵێت : ئێمە كۆمپانیایەكی جیهانین و بەدوای بازاڕی باش دەگەرِێین, نامانەوی بەرهەمەكانمان ببن بە مایەی شەرمەزاری بۆ ئێمەو توڕەكردنی خەڵك.بۆیە هەر بڕیارێک بدرێت ئەوا تەنها لەسەر بنەمای بازرگانی دەبێت و حەقمان بەسەر سیاسەتەوە نیە. لە ئینكارتای 95 ئینسكلۆپیدیا لە ناو نەخشەی توركیا, كوردستان وەك قەوارەیەكی جیاواز پیشاندرابوو.. توركەكان لە كاردانەوەیەكی تووڕەو تونددا بەرهەمەكیان قەدەغە كردو كارمەندانی ئێمەیان دەسگیر كرد. مایكرۆسۆفت لە ئاكامدا بڕِیاری دا ناوی كوردستان لە هەموو نەخشەكانیدا بسڕێتەتەوە. تۆم بۆ پاكانە كردنی ئەم بڕیارە دەڵێت: ".. راستە ئێمە كوردەكانمان توڕەكرد بەم كردەوەیە, بەڵام توركەكان تووڕەتر بوون و بازاڕی ئەوان بۆ بەرهەمەكانی ئێمە زۆرگرینگترە. ئەمە بڕیارێکی تاڵی بازرگانی بوو, نەك سیاسی كێشە لە سەر ناوی كوردستان تاكە زیان نەبوو دووچاری كۆمپانیاكە ببێت بەڵكوو سعوودیەكانیش ناڕازی بوون لە سەر ڕستەیەكی قورئان كە خزێندرابووە ناوی یاریەكی منداڵان و ناچار ڕستەكە لادراو 75 هەزار كۆپی له یاریەكە فەوتێنران. هیندیەكانیش زیانێكی باشیان گەیاندە مایكرۆسۆفت پاش ئەوەی دەركەوت كەوا لە ڤێرژنی 95 دا هەرێمی جاموَ- كشمیر لە تایم زۆنی سیستەمی ویندۆزدا بەسەر هینستانەوە نیە لە ئاكامدا حكوومەت سەد هەزار كۆپی لی قەدەغەكرد. هەڵەی دیكە زۆرن كە هیچیان وەك تۆم دەڵێت به دەستی ئەنقەست نەبووەو پێویستە نكووڵی لە هەبوونیان نەكرێت. چوونكە بەمە دیوێكی بونیادی باوەڕ ِپێكردن بۆ بەرهەمەكانمان دروست دەكەین. نیك فارێل لە "دە ئینكوایرەر The Inquirer " لە بارەی سڕینەوەی ناوی كوردستان لە ئەتڵەسی ئینكارتادا دەڵێت: "بەم شێوەیە مایكرۆسۆفت شتێكی وەهای کرد كەوا نە تورك و نە عێراقی دەیانتوانی دەرحەق بە كورد بیكەن ئەگەر تاوانی جینۆسایدیشیان ئەنجام دابایە.
سەرچاوه:
India Daily : Millions Lost Due To Geography
Ignorance: Microsoft
*Computerworld: Unbundled Confusion; Globally
Offensive Microsoftware
*News.Telegraph: It's A Tricky World In Computers,
Says MicrosoftChief
By Nic Fleming
*The Inquirer: Vole Teaches Staff Geography/
Too Many International Incidents/ By Nick Farrell:
*The Sydney Morning Herald
:Microsoft Counts Cost Of Geographical Clangers /
By PaulBrown