ڕوونکردنەوەیەکی بچووک: سڵاو هاوڕێیان،
کاک ئەمینۆی بەڕێوەبەری Kurditgroup ئاگاداری کردمەوە کە ئیمێلێکی سەیرم بۆ خەڵک نووسیوه. کە سەیری سندووقی ئیمێلەکانم کرد، دیاربوو خەڵکێکی زۆر وەڵامیان نووسی بوو، یەک دەڵێت من کاک مەحموود نیم و یەک دەڵێت من کەر نیم و هەندێکیشیان دەڵێن، بەردەقانی چۆن قسەی وا دەنووسیت.
ئەمەش دەقی ئەو ئیمێلەیە کە گوایە من دوێنێ بۆ خەڵکم نووسیوە:
barez kak muhammad,
aw alama zor karn, lam zamanada pewist nakat sht zor bzanit darbarai computar, har wa khot pishan bda ka zor dazanit, basi aw shtana bka ka kamtr khalk darbarai dazanin, eetr khalk wa dazanet zor dazanit wa zaniyari zort peya. mn ama la tajrubai khomawa basi dakam.
bibura nam tuani a kurdi bot bnusm chonka la sar eshawa am emaila danerm.
bardaqani.
خۆ هێشتاش نازانم ئەم کاک مەحموودە کێیە.
هەرچۆنێک بێت، دیارە خەڵکانێک هەن بەردەقانی ئەوەندە بە گرنگ دەزانن، سەریان لێشێواوه خۆیان لێ بووه بە بەردەقانی.
باشە چۆن دەکرێت یەکێک بە ناوی تۆ ئیمێل بنووسێت:
زۆر ئاسانە، خۆت لە نووسەر تاقی بکەوە، یان هەر سکریپتێکی تر دەتوانێت ئەم کارە بکات.
ئەوەی لێره نێرەری ئەم ئیمێلە نایزانێت، لەگەڵ هەر ئیمێلێکدا header هەموو زانیارییەکان دەنێررێت و گرنگترینیان:
recieved from
یان
x-originated ip
ئەوانەی ئەم ئیمێلەیان بۆ هاتووە دەتوانن لە header بخوێننەوە کە ئیمێلەکە لەم ژمارە ئای.پی.یە : 195.238.45.121 نووسراوه، کە لە وڵاتی ئەلمانه. بەخوا زۆر دەمێکە لە ماڵ نەچوومەتە دەرەوە.
دیاربوو ئەندامانی ئەم گرووپەش سەیری ئەم شتەیان نەکردبوو.
ئەگەر یەکێک خاوەنی 195.238.45.121 دەناسێت، تکایە ڕەوانەی دکتۆرێکی دەروونی بکات، چونکە زۆر گوناحە.
دەزانم ئەمە هەواڵ نییە بەڵام پێویست بوو، باوەشێک خۆشەویستی.