فێڵ لەشەیتان حەڵاڵە: ویندۆز لە ئێران بەلاشە، لێت تێک نەچێ وابزانی مایکرۆسۆفت عاشقی چاوی کچە ئێرانی یان مێزەرەی مەلاکان بووە، بەڵکو ئێران پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەکانی مافی لەبەرگرتنەوە نییەو کۆپی کردن لەوێ ئازادە.
مەلا موحەمەد سەفەری راد(لە ئینگلیزی وەرگیراوە دڵنیا نیم لە نووسینی نازناوەکەی)، لێپرسراوی سیستمی کۆمپیوتەری ڕژێمی بەناو ئیسلامی ئێران ئەڵێ: بۆچی پارە بدەین بە شەیتان(واتە ئەمەریکا)، فێڵ کردن لە شەیتان گوناهـ نییە! دیسان ئەڵێت ئێ خۆ ونیدۆز سەلامەتیش نییە ئیتر بۆچی بکڕرێت، هەر ڕۆژێک پینەو پەڕۆیەکی بۆ زیاد ئەکرێت. لای ئەو ئەگەر بەلاش بوو قەیناکا کون کونیش بێت بەڵام کە پارەت پێدا ئەبێ باشترین کاڵا بێت!
لەبەر ئەوەی ئێران هێشتا لەژێر ئابڵووقەی ئەمەریکادایە بەدەست خستنی نەرمەکاڵاکان کارێکی سەختە بۆیان، لەبەر ئەوە به پێی ووتەکانی مەلا موحەمەد بە AFP بەتەمان ڕووبکەنە کۆدی کراوەو بەتەواوی بەلاشە بەکار بێنن!
سەرچاوە