دۆم بێو کڵاش بۆخۆی بچنێ!: ماوەیەک لەمەوبەرو
لەهەواڵەکاندا هاتبوو کەوا ئەو کوڕە 18 ساڵە ئەڵمانییەی گوایە کرمی ساسەرsasser و هەندێکیش ئەڵێن نێتسکایNetSky درووستکردبوو لە پێش مەترسی 5 ساڵ زیندانیدا بوو.
بەڵام وەک ئەڵێن هەموو کەس شایانی هەلێکی دیکەیە، هەروەک درووستکەرانی ڤایرۆسی مایدوم سی.ڤی.یەکانیان ناردبوو بەملاو بەولا تا کارێکی پەیوەست بە ئەنتی ڤایرۆسیان بدرێتێ ئێستا ئەو کوڕە گەنجە لە لایەن کۆمپانیای
Securepoint کە بنکەکەی لە شاری Lueneburg ی باکوری ئەڵمانیایە ڕا دەهێنرێت تاوەکوو ئاگرەدیوار درووست بکات لە دژی چوونەژوورەوەی فایلی گومانلێکراو بۆ ناو سیستمەکانی کۆمپیوتەر.
Jaschan ئەو کوڕە باشە، تاوانبارە بە زەرەردان لە کۆمپیوتەر، یاری کردن بە زانیاری لەسەرانسەری دنیا، وە ناچارکردنی هەندێ کۆمپانیا کە سێرڤەرەکانیان دابخەن تا پاکی بکەنەوە لە مشەخۆر!
سەرچاوە