تا كونێك دەگرێ دووانی تر دروست دەبێ: زۆركات سەرلەنوێ داڕشتنەوەی بەرنامەیەك زۆر باشتره لە پینە كردن و گەڕان بەدوای چاككردنی كەلێنەكانی. پێدەچێت ئەم وتەیە بۆ ویندۆزی ئێكس پی مایكرۆسۆفت پڕ بە پێستی بێت.
پاش ئەوەی مایكرۆسۆفت دواترین گورزەی پینە سارێژی بڵاوكردەوه SP2، بۆ سیستەمی ویندۆز ئێكس پی، چەندین
كێشەی پاراستن و لەكار كەوتنی دەزگای جیاجیای لێكەوتەوە، ناچار ڕۆژانە ڕوونكردنەوە و ڕێنومایی نوێ دەخرێتە ڕوو تاكوو ئەم گورزەی پینە سارێژه SP2 بەشێوەیەك بخرێتە گەڕ پینەی تر دروست نەكا..ئەوەتا لە تازەكردنەوەی لیستەی ئاگرەدیوار XP-Firewall دا بەزیادكردنی بەست كردنی چەند بەشێكports ـی لێبەستراوی كۆمپیوتەرەكە، بەشی تری وەك چاپكەر و پەڕگە سەربەستەكان پشت گوێ دەخرێت، چونكە سیستەمەكە دەتوانێت تەنها لەگەڵ یەك لیستەدا گۆزەران بكات.
هەر لەم بارەییەوە كێشە لەگەڵ Service Pack 1 یش دروست دەكات، پێشتر SP1 بەشێوەیەكی تر كاری ناچالاككردنی بەشە كراوەكانی چارە دەكرد.
زیاتر بزانە سەبارەت SP2
ڕێنومای چارە كردن
سەرچاوەی هەواڵ
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
Internet explorer 8
MS بهتهمایه لهمانگی ١١ دا ، وهشانی تهواوی IE8 بڵاوبکاتهوه، وه بڕیاره ڕۆژی پێنج شهممه ، ٢٨ مانگی وهشانی تاقیگاری٢ بڵاوبکرێتهوه.IE8 پشتگیریWindows Vista XP, Server 2003 وه Server 2008 دهکات.
ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.
وهشانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه ،خێراترو باشترکراوه ، دهتوانن ڤیدیۆ بهم جۆرانه HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وهWindows Media پاشهکهوت بکهن.
Linspire
کۆمپانیای Xandros کۆتایی بە وەشانی Linspire دەهێنێت. ئەم وەشانەی لینوکس پێشتر بە Lindows ناسرابوو.
|
| |
|