چاپكەر بە هەشت جۆر ڕەنگ: كۆمپانیای كانون Canon بەنیازە لە پێشانگای "جیهانی وێنەسازی" Photokina كه لە 28. 9. تاكوو 3. 10ـی ئەم مانگەدا نمایش دەكرێ، چوار جۆر چاپكەری نوێ بخاتە ناو بازاڕەوە.
جۆرێكیان (كە لە وێنەكەدا دیارە) بە ناوی Pixma iP8500 ـه، ئەم چاپكەرە هاوشانی چوار ڕەنگه (ڕەش، سێ ڕەنگە بنچینەییەكه) بەكاربراوەكانی ئامێرەكانی پێشووی كانون، چوار ڕەنگی تریش زیاد كراوە لە قوتوی ڕەنگەكانیدا، ئەوانیش جەرگی كاڵ، پەمەیی كاڵ، سەوز و، سوور. بەم چوار ڕەنگە زیادەیە كانون دەیەوێت چاپكەرەكەی بتوانێت هەموو ڕەنگەكان بە پلەی كاڵ و تۆخ دروست بكات و دیمەنێكی سروشتی لە وێنەكاندا پێكبهێنێت. شایەنی باسە ئەم تەكنیكەی كانون لە چاپكەری i9950 ـدا بەدی دەكرێ كە لاپەڕەی قەبارە A3 چاپ دەكات و، نرخەكەی ٥٢٠ یۆرۆیە. چاپكەری iP8500 لە مانگی داهاتوودا دەچێتە بازاڕەكان و بە نرخی ٤٠٠ یۆرۆ، قەبارەی لاپەڕە چاپكراوەكانیشی A4 ـه.
سەرچاوە
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
Internet explorer 8
MS بهتهمایه لهمانگی ١١ دا ، وهشانی تهواوی IE8 بڵاوبکاتهوه، وه بڕیاره ڕۆژی پێنج شهممه ، ٢٨ مانگی وهشانی تاقیگاری٢ بڵاوبکرێتهوه.IE8 پشتگیریWindows Vista XP, Server 2003 وه Server 2008 دهکات.
ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.
وهشانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه ،خێراترو باشترکراوه ، دهتوانن ڤیدیۆ بهم جۆرانه HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وهWindows Media پاشهکهوت بکهن.
Linspire
کۆمپانیای Xandros کۆتایی بە وەشانی Linspire دەهێنێت. ئەم وەشانەی لینوکس پێشتر بە Lindows ناسرابوو.
|
| |
|