کوا بزانم کێ لەماڵتانە؟: کۆمپانیای ئەمستراد خزمەتێکی نوێ لە تەنکنۆلۆجیایەکی نوێدا ئەخاتە بەردەست ئەوانەی کۆمپیوتەر بەکار ناهێنن، "
تەلەڤیدیۆ" کردن بۆ ماڵان. کە لە ڕێگایەوە ئەتوانی بەرامبەرەکەت ببینی لە سەر هێڵی تەلەفۆنی ماڵەوە بە دوو ئامێری هاوشێوە.
لەبری دانانی چەن پارچەیەکی کۆمپیوتەر یاخوود خەرج کردنی پارەیەکی زۆر لەسەر کۆمپیوتەرێکو پاشان لێزانینو بەکارهێنانی ئەتوانن تەنها بە 179 پاوەن (نزیکەی 300$) ئەتوانن جووتێک تەلەفۆنی E3 بکڕنو هەرکاتێک بیانەوێت یەکتری ببینن بەوێنە! پێ دەچێت ئەم بیرۆکەیە بۆ ئێستا کە خولەکی نزیکەی 50 پی (70 سەنتێک) لەگەڵ خەرجی تەلەفۆنەکە خۆیدا زۆر سەرنج ڕاکێش نەبێت بەڵام لەداهاتوو ئەگەر هەرزانتر ببێت ئەوا ڕێگایەکی زۆر ئاسانە بۆ یەکتربینینو ناردنی وێنەو ئیمەیڵو گەڕان لە نێتو ناردنی مەسجی دەنگوڕەنگو کورتە پەیام (sms).
بە بەکارهێنانی دەزگایE3 بەڵێ ناتوانی بە جۆری وێنەی تەلەفزیۆن بەرامبەر ببینی بەڵام بە جۆری وێبکامی سەر دایەڵ ئەپ (ئەنتەرنێتی خاو) دەتوانی بەرامبەرەکەت ببینی.