aras  2004-09-14


كۆبوونەوەی ئەندامانی "كورد ئای تی گرووپ":  وەك لە بابەتێكدا پێشتر ئاماژەی بۆ كرابوو، سەر لەئێوارەی 10.09.2004 كۆبوونەوەی ئەندامانی "كورد ئای تی گرووپ"، بەئامادەبوونی زۆربەی ئەندامان و چەند میوانێكی بەڕێز بەڕێوەچوو. لە كۆبوونەوەكەدا باس لە چاكسازی كردنی بەڕێوەبردنی بەشەكانی پرسیار و وەڵام كرا بەگشتی و ڕێكخستنی بەشی هەواڵەكانیش بە تایبەتی.. چەندین پێشنیار و ڕا و بۆچوون لە لایەن ئامادەبووان خرایە ڕوو، كە هەمووی لە پێناو ئاسانكردن و باشتر كردنی خزمەتگوزارییەكانی "كورد ئای تی گرووپ"دا خۆی دەبینییەوە. لە كەشێكی زانستییانەدا تاوتوێی بیرۆكە جیاجیاكان كرا و بڕیار لەسەر هەندێ چاكسازی درا.
لەبەر گرنگی بەشی هەواڵەكان ئێوارەی 13.09.2004 كۆبوونەوەیەك سازدرا بۆ هەموو ئەو ئەندامانەی كە هەواڵ پەخش دەكەن. خۆشبەختانە بیرو بۆچوونەكان هەمووی لەیەكەوە نزیك بوون و بڕیار لەسەر؛ یەكخستنی ڕێنووس، هەمەچەشنی هەواڵەكان، چاككردنی شێوەی وێنەكان، فراوانكردنی سەرچاوەكان، گرنگیدان بە هەواڵی ناوخۆیی و، هەروەها ئاوەڵا كردنی RSS بۆ پێدانی بوار بۆ بەكاربردنی هەواڵەكان درا..لەگەڵیدا بەشی ناردنی هەواڵ بۆ میوانان زیاد دەكرێت.
كورد ئای تی گرووپ بەخۆشحاڵییەوە پێشوازی لەهەموو پێشنیارێك دەكات، لە پێناو ڕەخساندنی بوارێكی ئاسان بۆ فێربوون و برەو پێدانی تەكنەلۆژیای زانیارییەكان لای كورد.


Banners


Publish News

Community

Learn PHP

Adsense


Empty

 







 

 

چەند پرۆگرامێکی بەسوود

7zip , IrfanView , AntiVir , 
Minimo , Gimp , Drupal , 
Debian , Apache , PHP , 
Mysql , XAMPP , Lighthttpd , 
Emacs , Notepad2

Short News

 

  گــــــــوگل وێبگه‌ڕێکی نوێ "Chrome" 
گوگڵ به‌وێبگه‌ڕێکی نوێوه‌ هاته‌ مه‌یدانی پێشبڕکێی وێبگه‌ڕ . بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ گــوگڵ وه‌شانی تاقیگاری " Google Chrome" له‌ ١٠٠ ووڵاتدا دابه‌زێنێت.


  Internet explorer 8
MS به‌ته‌مایه‌ له‌مانگی ١١ دا ، وه‌شانی ته‌واوی IE8 بڵاوبکاته‌وه‌، وه‌ بڕیاره‌ ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ، ٢٨ مانگی وه‌شانی تاقیگاری٢ بڵاوبکرێته‌وه‌.IE8 پشتگیریWindows Vista XP, Server 2003 وه‌ Server 2008 ده‌کات.

  ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.


  وه‌شانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه‌ ،خێراترو باشترکراوه‌ ، ده‌توانن ڤیدیۆ به‌م جۆرانه‌ HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وه‌Windows Media پاشه‌که‌وت بکه‌ن.