هەڵەی ئەلیكترۆنی لە ڤۆڵڤۆ دا: ئەمڕۆكە هیچ ئۆتۆمبێلێك بێ تەكنیكی ئەلیكترۆنی بەرهەم ناهێنرێت، ئەمەش لە پای ئەو خزمەتگوزارییانەی كە بوونەتە مایەی ئاسان بەكاربردن و حەواندەنەوە لە سایەی تەكنیكەوە. لە پاڵ ئەمانەیشدا ڕادەی ئاسایش و دڵ ئارامی لەكاتی لێخوڕیندا زیادی كردووە..
هەڵبۆتە هەموو دەزانین هاوشانی هەموو دووگمەیەك بەرنامەیەك دێت كە كردارەكە بەجێ دەهێنێت، ئەم بەرنامانەش كە بە
كاڵانەرمەكان ناوبراون زۆر كات ئەو كارە ناكەن كە بۆی تەرخان كراون.. ئەوەتا لە ئۆتۆمبێلی جۆری
ڤۆلڤۆی سویدی دا، هەڵەیەك لە بەرنامەی كاركردنی گەرمییەكەیدا دەركەوتووە، لە پلەیەكی بەرزی كەشدا پلەی گەرمی ناو ئۆتۆمبێلەكە ڕێكوپێك كارناكات و پلەی گەرمی ناوەوە زیاد دەكات.
ئەم هەڵەیە لە جۆرەكانی S60, S80, V70 و XC70 ـی ساڵی ٢٠٠٠ و ٢٠٠١ دا سەری هەڵداوە.. هەروەها لە چەند دانەیەكی تایبەتیی مۆدێلی ١٩٩٩شدا بەدی كراوە. شایەنی باسە كۆمپانیای بۆشی
BOSCH ئەڵمانی كاری ئەلیكترۆنی ئەم جۆرانەی ڤۆلڤۆی لە ئەستۆ گرتووه. ئێستاكە دەبێت
ڤۆلڤۆ ئەم هەڵەیە چارە بكات له ٤٦٠ هەزار ئۆتۆمبێل لەو جۆرانە كە لەبازاڕەكانی جیهاندا فرۆشراون، بێگومان چاككردنەوەی ئەم بارە بەخۆڕاییە و ڤۆلڤۆ خۆی بەرپرسیارە لێی..
لاپەڕەی ڤۆلڤۆ
سەرچاوەی هەواڵ