مشکێکی مشک ئاسا: لە
داهێنانەکانی مایکرۆسۆفت ئەم جارەیان ڕیزە مشکو کیبۆردێکن کەوا دیارە ئەبنە جێگای سەرنجی زۆربەی بەکارهێنەران.
یەکێک لەوانە مشکێک(ماوسێک)ه کەوا ئەتوانی پەنجە مۆری بەکارهێنەرەکەی بخوێنێتەوەو پێویست بە نووسینی ناوی بەکارهێنەرو ووشەی نهێنی نەکات بۆ بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانی نێت یاخوود چونە ناو کۆمپیوتەرەکە خۆشیەوە.
ئەم داهێنانە ئامانجی بەکارهێنانێکی گشتییەو لەگەڵ ئەمەشدا مایکرۆسۆفت خۆی ئامۆژگاری خەڵک ئەکات کەوا ووشەی تێپەڕبوونی ئاڵۆزو سەخت بۆ شکاندن بەکاربهێنن بۆ زانیارییە کەسییەکانو تۆڕی کۆمپانیاکان.