پێنج ساڵ زیندان: ئەو کوڕە مێردمنداڵە ئەڵمانییەکەی کەوا کرمی ساسەری درووست کردو بووه هۆی زەرەرو زیانێکی گەورە (تاوانبارە بە زەرەری 150000 دۆلار)لە ژمارەیەک لە کۆمپانیاکانی جیهانو کۆمپیوتەری خەڵکی ئاسایی ڕووبەڕووی پێنج ساڵ زیندانی دەبێتەوە بە پێی یاسای ئەڵمانی.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئەو کوڕەدا لە گۆڤارێکی ئەڵمانیدا ئەوە ساخ بۆتەوە کەواکوڕێکی فزولە لەگەڵ نییەتە چاکەکانیدا ئەنجامێکی زۆرخراپی هێناوەتە کایەوە.
گرنگی ئەم هەواڵە بەڕای من لەم بەشەیدایە:
"گرفتی هەرە گەورەی شەڕکەران دژی ڤایرۆس لەوەدایە کە ئەو کوڕه ئەزموونێکی زۆر کورتی هەبووە، گوایە تەنها چەند مانگێک پێش درووستکردنی ساسەر دەستی کردووە بە فێربوونی ئم جۆرە کارانە" هەر بۆیە ئەمە وادەکات کە زۆر سەخت بێت بۆ داهاتوو کە ئایا چ جۆرە کەسانێک ئەبنە جێگای مەترسی؟ واتە زۆر سەختە دیاری کردنی جۆری ژیانی کەسانێک کە پاشتر ببنە جێگای مەترسی!