دروست كردنی ئەلبومی وێنه: گومانی تێدانیە كه وێنە بایەخێكی گرنگی پێدراوە لە لاپەڕەكانی وێبدا، لاپەڕە كوردییەكانیش لەم دیاردەیە بێبەش نەبوون، بگرە وێنە كارایەكی بنچینەیی زۆربەی لاپەڕە كوردییەكانە بۆ ڕازاندنەوە و دەربڕینی جیاجیا بەكارچووە.
لەم دوو سێ ساڵەی دوایدا وێنە ڕۆڵێكی تری بەخۆوە بینی، لە پاڵ ڕازاندنەوە و سازداندا، ئەلبومی لێ دروست بوو. ئەمەش گرنگی پێدراوە لە زۆربەی لاپەڕ كوردییەكاندا، نەك تەنها ئەلبومی نووسەران، بەڵكو ئەلبومی وێنەی كوردستان، دیمەنی پێكەنیناوی، كارت، پاشبنەما...و هتد چەندین جۆری تری پەیدابووە، هەر وەستای پەڕە webmaster و بەسەلیقەی خۆی بە شێوازێك نەخشینی دەكات.
هاوكات چەندین بەرنامە و ڕێكخەری سكریپت پەرە پێدراون بۆ ئەنجامدانی ئەم كاره بە شێوەیەكی سانا. بەرنامەی JoJo Thumb یەكێكە لەو بەرنامانە و بەخۆڕایی بڵاوبۆتەوە. لە دەرچوونێكی نوێیدا 2.9.1 كاریگەری بۆ دەق و وێنەكان زیادكردووە و، هەڵسوڕانیش لەگەڵ وێنەكان و شێوازی دەركەوتنیان لە پەڕگەی HTML دا ڕێكوپێك كراوە..
داگرتنی بەرنامەی JoJo Thumb 2.9.1
دروستكردنی ئەڵبومێكی وێنە بۆ ماڵپەڕ له فۆتۆشۆپدا
پرۆژەی گەلەری لەسەر لاپەڕەی وێب
ئەلبوم بە PHP
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
گــــــــوگل وێبگهڕێکی نوێ "Chrome"
گوگڵ بهوێبگهڕێکی نوێوه هاته مهیدانی پێشبڕکێی وێبگهڕ . بڕیاره ئهمڕۆ گــوگڵ وهشانی تاقیگاری " Google Chrome" له ١٠٠ ووڵاتدا دابهزێنێت.
Internet explorer 8
MS بهتهمایه لهمانگی ١١ دا ، وهشانی تهواوی IE8 بڵاوبکاتهوه، وه بڕیاره ڕۆژی پێنج شهممه ، ٢٨ مانگی وهشانی تاقیگاری٢ بڵاوبکرێتهوه.IE8 پشتگیریWindows Vista XP, Server 2003 وه Server 2008 دهکات.
ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.
وهشانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه ،خێراترو باشترکراوه ، دهتوانن ڤیدیۆ بهم جۆرانه HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وهWindows Media پاشهکهوت بکهن.
|
| |
|