نێچیر تەڵەکەی خۆی بۆ ڕاوچی ئەنێتەوە: لە هەواڵێکی سەرنج ڕاکێشدا،
لێرە ئەڵێت گوایە هاکەرەکان ئەو دژە سپامانەی لەدژیان داهێنراوه تا جێگاکانیانی پێ ئاشکرا بکرێت یاخوود سپامەکانیانی پێ بپاڵێورێت بەکار ئەهێنن بۆ بڵاوکردنەوەی سپام(ئیمەیڵو شەخەڵی نەویستراو).
لێکۆڵینەوەکان نیشانیان دا کەوا سپامچییەکان خۆیان زۆرترین ئەوکەسانەن سوود وەردەگرن لەو تەکنیکەی کە داهێنرابوو تا لە ڕێیەوە بزانرێت ئەو ئیمەیڵەی هاتووە لەو جێگایەوە هاتووە کە نووسراوە لێوەی هاتووە یان نا!
تەنکەنلۆجیای مەیدانی سیاسەتی نێرەر(پێ دەچێت وەرگێڕانی مانایەکی وانەدات: Sender Policy Framework SPF) ئەو تەکنۆلۆجیایە کە دانراوە تا لەڕێیەوە بزانرێت ئەو ئیمەیڵەی دێت لە کوێوە هاتووە.
بەڵام لەو لێکۆڵینەوەی کە "سایفەرترەست CipherTrust" ئەنجامی داوە دەردەکەوێت کەوا سپامچییەکان خۆیان بەگوڕترین کەسن کە ئەو تەکنۆلۆجیایە بەکار ئەهێنن!وە ئەوەی نیشاندا کەوا بەڕێژەی %34 سپام باشتر تێ ئەپەڕێت بەناو ئەو پاڵاوتنەدا تاکو ئیمەیڵی ڕاستو درووست!