پرۆژەی APR بێگوێدانە سیستەمی كارپێكەر: پرۆژەی ئەپاچی دەرچوونی 1.0.0ـی كتێبخانەی Apache Portable Runtime (APR) خستە ڕوو. ئەم كتێبخانەیه كە بە زمانی C كراوە، كاری بەرنامە داڕشتن و پەرەپێدانی پرۆژەكان ئاسان دەكات، بەوەی كە بێگوێدانە جۆری سیستەمی كارپێكەر بەكاردەبرێن و، زۆر كاری فێربوون لەسەر بەرنامەداڕێژەر لادەبات. هەمان نەخشە بەكاردەبرێت بۆ كردارێكی دیاریكراو لە هەموو سیستەمه كارپێكەرە جیاجیاكاندا، چ لە بواری ڕایەڵە و دەست تێوەردانی داتاكان چ لە هەڵسوڕان لەگەڵ RAM دا.
ئەم دەرچوونەی APR لەگەڵ سیستەمەكانی Linux, Windows, Netware, MacOS X, OS/2 وBeOS بەكارە.
داگرتنی APR
سەرچاوەی هەواڵ
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
Internet explorer 8
MS بهتهمایه لهمانگی ١١ دا ، وهشانی تهواوی IE8 بڵاوبکاتهوه، وه بڕیاره ڕۆژی پێنج شهممه ، ٢٨ مانگی وهشانی تاقیگاری٢ بڵاوبکرێتهوه.IE8 پشتگیریWindows Vista XP, Server 2003 وه Server 2008 دهکات.
ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.
وهشانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه ،خێراترو باشترکراوه ، دهتوانن ڤیدیۆ بهم جۆرانه HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وهWindows Media پاشهکهوت بکهن.
Linspire
کۆمپانیای Xandros کۆتایی بە وەشانی Linspire دەهێنێت. ئەم وەشانەی لینوکس پێشتر بە Lindows ناسرابوو.
|
| |
|